دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

پێشێلکاری لە زیندانییانی ئاسایشی ڕانیە هەبووە و ڕێگری کراوە دەستەی مافی مرۆڤ سەردانی زیندانەکە بکرێت

هەرێم نیوز

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت، حاڵەتی پێشێلکاری لەناو زیندانی ئاسایشی ڕانیە هەبووە، بەڵام لەلایەن بەڕێوبەری ئاسایشی ڕانیەوە ڕێگری لە شاندی دەستەکەمان کراوە بەدواداچوون بکەین.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە ڕێگەی پەیوەندی تایبەتەوە لەتۆڕی کۆمەڵایەتیەوە ئاگادارکراینەوە لە بوونی حاڵەتەکانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەناو زیندانیانی ئاسایشى ڕانیە، بۆ ئەو مەبەستە و بەدواداچون ڕاستەوخۆ ڕۆژی پێنج شەممە شاندێکی دەستە کە  سەرۆکی دەستە خۆی سەرۆکایەتی کرد بە ڕێکەوتن بۆ ئەوێ تا لە نزیکەوە ڕاستییەکان بزانین کەتاوەکو ئێستاش لە ڕانیەن.

لەدرێژەی پەیامەکەدا دەڵێت: دوای پەیوەندی کردن بە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتى  ئاسایشی ڕاپەڕین، جەنابیان ڕوودانی سەرپێچییەکانى پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند کە ڕێکارى یاسایى لە گەل ئەنجامدەران گیراوەتە بەر، بەڵام لەکاتێکدا ویستمان خۆمان سەردانی زیندانەکانی ناو ئاسایش بکەین، بەداخەوە کە ڕێگەیان نەدان بچنە ناو بیناى ئاسایشەوە یان تەنانەت لە نزیکیشەوە ڕێگەیان نەدا وێنە بگرین، لە بەر ئەوە شاندەکە نەیانتوانى هیچ شتێك لە بارەى دۆخى زیندانیەکانەوە بزانین. ئەوە لەکاتێکدا بەپێی یاساو ڕێنماییەکان ئەرکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤە بەدوا داچون بۆ پێشیلکاریەکان بکات لەهەرکوێ بێت و لەسەر دام و دەزگاکانی هەرێمە هاوکاربن و ئاسانکاری بکەن بۆ تیمەکانی دەستەو نابێ ڕێگر بن.

دەشڵێت: بەڵام ئەو ڕووداوەو ڕێگریە لە سەرۆکی دەستە پێشهاتێکی خراپەو تەواو پێچەوانەی ئەرک و پابەندیەکانی ئەو دەزگایەیە بەرامبەر سەرۆکی دەزگایەکی باڵای سەربەخۆی هەرێمی کوردستان.
لای خۆمانەوە ئەو ڕێگری یە ئیدانە دەکەین هیوادارین لایەنی بەرپرس بەدوا داچونی جددی و لێکۆڵینەوە بکات ئەوەشی ڕوودەدات لەناو ئەو زیندانیانە لەهەر حاڵەتێکی پێشێلکاری کە بەداخەوە نەمانتوانی بەدوا داچون بکەین ئەوە لەئەستۆی خۆیانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP