دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 06/07/2023

مێتا شوێن بە تویتەر لەق دەکات

هەرێم نیوز

کۆمپیانیای مێتا، کە خاوەندارێتی فەیسبوک، ئینستاگرام و واتسئاپ دەکات خستنەڕوی ئەپێکی نوێی راگەیاند، کە بە تەواوەتی رکابەرایەتی تویتەر دەکات.

کۆمپانیای مێتا خستنەڕوی ئەپێکی بە ناوی "Threads, an Instagram app" راگەیاند کە لە هەردو سیستمی ئەندرۆید و IOS بۆ دابەزاندن بەردەستە.
"سرێدس" شوێنێکی کراوەی دۆستانە دەبێت بۆ گفتوگۆکردن.

مارک زوکەربێرگ، خاوەنی کۆمپانیای مێتا لە هەژماری خۆی ئاماژەی بەوەکردوە، "سرێدس" شوێنێکی کراوەی دۆستانە دەبێت بۆ گفتوگۆکردن و ئەزمونێکی نوێ بۆ ئەو بیرۆکانەی لە مێشکی بەکارهێنەراندایە.

دروستکردنی ئەو ئەپە دوای ئەوە دێت، کە ئیلۆن مەسک پاش کڕینەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر چەندین گۆڕانکاری "سەیرو سەمەرە"ی کرد و بوەهۆی نیگەرانی بەکارهێنەرانی.

تویتەر لە دوایین گۆڕانکاریدا، هەژمارە ناچالاکەکانی سڕییەوە و ژمارەی بڵاوکراوەکانی لای ئەو کەسانە کەمکردەوە و سنورداریکرد، کە هێما شینەکەیان وەرنەگرتوە، ئەوەش وایکرد زۆرێک لە بەکارهێنانی تویتەر دوربکەونەوە. 

سرێدس چۆن کار دەکات؟
-دەتوانیت تەنها بە هەژماری ئینستاگرامەت بچیتە ناو هەژماری سرێدسەوە، واتا پێویست ناکات لە سەرەتاوە هەنگاوەکانی دروستکردنی هەژمار دەستپێبکەیت.

-دەتوانێت بڵاوکراوەکانت لە 500 وشە پێکبێت و لە نێویدا وێنە، وێنەی جوڵاو و ڤیدیۆ هەبێت.

-ئەپەکە بەڕادەیەکی زۆر لە تویتەر دەچێت و دەتوانیت لایک، شەیر و کۆت بکەیت کە هاوشێوەیە لەگەڵ "تویت". 

-یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەوەیە، ناتوانیت راستەوخۆ نامە بۆ بەکارهێنەرانی دیکە بنێریت، چونکە ئەم ئەپە زیاتر سەرنجی خستوەتەسەر لیستی هاوڕێکانت.

-ئەو ئەپە جیاوازی لەنێوان سیسیمی ئەندرۆید و IOSدا کردوە، چونکە لەسەر سیستمی ئەندرۆید زمانی عەرەبی تێیدا چالاکە، بەڵام بۆ سیستمی  IOS بەو شێوەیە نییە.

-ئەو ڤیدیۆیانەی تیایدا بڵاودەکرێنەوە دەبێت لە 5 خولەک زیاتر نەبێت، هەروەها ناتوانیت لە دوای بڵاوکردنەوە گۆڕانکاری لە پۆستەکەتدا بکەیت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP