دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 04/07/2023

مەترسە و ڕێچکە بشکێنە!

باڵاس ئەفەندی

لەگەڵ تێپەربونی کات و تەمەن زۆر کەسانی جیازواز ئەبینیت و ئەناسیت لە ژیان، ئەوەی زۆرترین سەرنجیان ڕاکێشام بریتی بوون لەو کەسانەی کە تا ئەم چرکەیەش نەمزانی ڕائەکەن لە ڕاستی، وونن، یان بۆشایەکی ناخیان پر ئەکەنەوە بە شتێک کە قەت پێیی ناگەن.

هەرچی شتێک بتەوەێت بگۆڕیت لە خۆتا خۆ ئەگەر لە ناخەوە نەبێت پەنا بەریت بۆ هەزارەها شت پێی ناگەیت.

لە هەموو سەرچاوەکانی زمانا وتەیەک هەیە کە ئەڵێت: "ئاگادەر بە نەبیت بەو دڕندەیەیی دڕندەیی بەرامبەر کردویت."

لە ڕاستیدا ئەمە ئیرادە و هۆشێکی زۆر بەهێزی ئەوێت.

زۆر ژنم بینی ئەوەنەی زوڵم لە ژن بونی خۆی ئەکات و زوڵمی لێ ئەکرێت بە هۆی ژنبونەوە خۆی ئەکات بەسەرکردەی رێکخراوی ژنان.

زۆر پیاوانیشم بینی لەبەر دەم خەڵکدا خۆیان نواند و بانگێشتی ماڤی ژنانیان ئەکرد و ئەیانوت ێێمە زۆر باشین بۆ ژنەکانمان و لە ڕاستیشدا ئەمە تەنها دیدی خۆیان بو بۆ خۆیان نەک وێنای ڕاستەقینە.

هەموو برینێکمان هەیە، جیاوازین لە مامەڵەکردنیایە لەگەڵ ساڕێژکردنی برنیەکان.

منیش وەک هەموو کەسێکی دیكە هەندێک برینم هەبوە کە ئەوەندە قوڵ بوە نەمتوانیەوە لە کاتی خۆیا ساڕێژی بکەم، بەڵام ئێێستا زۆر لام ئاساییە کە بزانم و بڵێم کە ئەو برینە ڕێڕەوی ژیانمی گۆڕی.

ڕەنگە لە کۆمەڵگەیەکی وەک ئەوەی من و تۆ کە بەشێکین لە بەردەوام بونی، خاڵی لاوازیمان، دژمان بەکار بهێنرێتەوە بەڵام ئەمەش دیسانەوە کات قێرت ئەکات بێمنەت بیت لێی، چونکە بەراستی تۆیەکی سەرکردەی ژنان و تۆیەکی پیاوێکی پارتی سیاسی و تۆیەکی مامۆستا و منێکیش ڕاستی خۆمانمان پێ قبوڵ نەکرێت چۆن ئەتوانین گۆڕانکاری بنچینەیی بکەین؟

ڕەنگە هەر ئەمەش هۆکاری ئەوە بێت کە ئەو نمونانەی سەرەوە باسم کرد ببنە مایەی گەورەترین زوڵم بەرامبەر نزیکترین کەسمان و خۆمان بیکەن ئەگەر زوو ئیرادە و هۆشمان بەکار نەهێنینەوە، لەوانەیە ترس لەبەر دەم خۆمان و ناخی خۆمان گەورەترین وەڵام بێت کە زۆر بەمان بە دۆزینەوەی ناگەین.

ترس گەورەتین بەربەستە کە وەک کۆت و بەند لە بەردەم گەشەکردنی خۆتا وەک زنجیرێکی کەلەپچەکراو ئەیخەتە قاچت،  لە بەرامبەر ئەمەش نیەت پاکی باڵت ئەکاتەوە و بەسەر خۆتەوە ئەتڤرێنێت.

بەدەر لەمەش پیاوەتی لەگەڵ خەڵک مەکە لەسەر حسابی کەرامەت و نەڤسێتی بەرامبەر، بۆ وێناکردنی وێنەی خۆت بە جوانتر لە بەردەم ئاوێنە، هەموو کەس حەزی لە چاکەیە، بەس چاکەی ڕاستەقینە لە هزرەوە دەست پئ ئەکات بۆ کردار، نەک لە زمانەوە بۆ نواندن.

ئەو قسەیەی تۆ پۆشتەی ئەکەیت بە هەزار بەرگ تا خۆت جوان کەیت، نیەتت زۆر ڕونتر دەری ئەخات، نیەت ئەبێت بە کردار.

بیرمان نەچێت کە تەنها ڕوداوێکی نەخوازراو بریتیی نیە لەوەی تەمەن بوەستێتنێت و گەشە نەکەیت، پێچەوەنا هەرچ کەس خۆیی پێ قبوڵ بێت وەک ئەوەی هەیە نەک ئەوەی بە خەیاڵ وابێت جوانترین مرۆڤ و خۆشترین ژیان ئەژی.

ئەگەر چی هەندێک خەیاڵ ئەکرێت سودی لێ وەرگرین، بەڵام کاری ئەوێت، خۆت قبوڵ بکە تا بتوانیت سەر لە نوێ خۆت بونیاد بنێیتەوە بەرەو باشتر.

خۆ ئەگەر چارەسەری برینەکانمان نەکەین ئەوەنەی برینەکان ئەبنە بزوێنەری کردارەکەنمان ئەوەندە هۆشمان کار ناکات.

ڕێچکە بشکێنە و مەبە بە کۆترێک هەندێک نەخۆشی ناخی خۆت بۆ نەوەیەکی نوێ بگوێزیتەوە. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP