هەرێم نیوز
عەلیرەزا بیرانوەند جارێکی دیکە لە هەڵبژاردەی ئێران توشی پێکان بوو و ناچارە نەشتەرگەری بۆ بکرێت.
لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی کافەدا، پێکدادانی عەلیرەزا بیرانوەند لەگەڵ سەعید عزەتوڵڵاهی بووە هۆی ئەوەی گۆڵپارێزی ژمارە یەکی هەڵبژاردەی ئێران بە سەختی لە سەر و ڕوخساریدا بریندار بێت و نەتوانێت درێژە بە یارییەکە بدات.
دوای پێکانە سەختەکەی عەلیرەزا، دەنگۆیەک لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە کە بەهۆی سەختی پێکانەکە و ئەو نەشتەرگەرییە قورسەی کە دەبێت ئەنجامی بدات، ڕەنگە لە وەرزی داهاتوودا بەشداری هیچ یارییە نەکات و ماوەی دوورکەوتنەوە لە تۆپی پێ بگاتە نزیکەی ساڵێک.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەدواداچونەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بارودۆخی بیرانوند ئەوەندە نیگەرانکەر نییە و زۆرترین ماوەی دوورکەوتنەوە پێویستی بە ٢ مانگ پشوو دەبێت.
هەر لەو سەربەندەدا بیراوەند پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە و نووسیویەتی؛
هەندێک جار هەرچەندە ڕاهێنان و پلانی باشت هەبێت، هێشتا ناتوانیت بە پێزانینەوە ئەو کارە بکەیت.
ئێمە سەربازی هەڵبژاردەی نیشتمانیین، ئەوە تەنها دروشم نییە، یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانیش هەمیشە ئەمە دەسەلمێنن. چارەنووسی من ئەوە بوو کە جارێکی تر لە درێسی هەڵبژاردەکمدا توشی پێکان ببمەوە و هیچ بژاردەیەکی تر نییە جگە لەوەی ئەبێت قەدەر قبوڵ بکەم.
حەزم دەکرد تا کۆتایی یارییەکە لەگەڵ تیپەکە بەردەوام بم و پێکەوە ئاهەنگی پاڵەوانێتییەکە بگێڕین، بەڵام ئەوە ڕووی نەدا. بەداخەوە چەناگەم شکا و بەرگەی ئازارێکی زۆرم گرت، دوای گەڕانەوەم ناچارم نەشتەرگەری بکەم، سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی بەدواداچوونیان بۆ بارودۆخم کردوە. بەتایبەت هاوڕێیان و ستافی تەکنیکی و پزیشکی هەڵبژاردەی نیشتمانی.
پیرۆزبایی ئەم پاڵەوانیەتییە لە خەڵکی ئێران دەکەم و هیوادارم ئەم سەرکەوتنانە بەردەوام بن.
لە هەموو حاڵەتێکدا دەبێت چاوەڕێ بکەین و بزانین لە هەفتەکانی داهاتوودا بارودۆخی عەلیرەزا بیرانوەند چۆن دەبێت. پێدەچێت دوای نەشتەرگەرییەکەی چەناگە، عەلیرەزا بیرانوەند پێویستی بە 3 بۆ 8 هەفتە هەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر کاری ئاسایی و وەرزشەکەی، و هیچ هەواڵێک نییە لەسەر دوورکەوتنەوە بۆ ماوەیەکی درێژ.
به ڵام تا چەند دووردەکەوێتە لەهەڵبژاردەکەی و هاوکاری یانەی پیرسپۆلیس ئەوە نەزانراوە هه موو شتێک به نده بەکات و بارودۆخی ڕاهێنان و پشوودانی ئه م گۆڵپارێزه.
بیراوەند گۆڵپارزی بەڕەگەز کوردی هەڵبژردەی ئێران لەکاتی یارییەکانی مۆندیالی قەتەردا توشی پێکانی سەخت بوو نەیتوانی درێژه بە یاریکردن بدات لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران.