دواین هەواڵ

وەرزش‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

یاسای ئۆفساید و ڤار دەگۆڕێت؛ لە مۆندیالی 2026 جێبەجێ دەکرێن

هەرێم نیوز

دەستەی نێودەوڵەتیی یاساکانی تۆپی پێ (IFAB) کۆمەڵێک گۆڕانکاریی مێژوویی و گەورەی لە یاساکانی یارییەکەدا پەسەند کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئاداری 2026، بڕیارە نوێیەکانی دەستەی نێودەوڵەتیی یاساکانی تۆپی پێ (IFAB) بە فەرمی ڕاگەیەندرا.

ئەم گۆڕانکارییانە لە 1ی حوزەیرانی 2026ـەوە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە و لە مۆندیال و وەرزی نوێی وەرزشیدا بەکاردەهێنرێن.
بەپێی بڕیارەکە، دەسەڵاتەکانی (ڤار) فراوانتر دەکرێن بۆ پێداچوونەوە بە دروستیی لێدانی کۆڕنەر و پێدانی کارتی زەردی دووەم.
هەروەها یاسای 5 چرکە جێبەجێ دەکرێت، کە یاریزانان تەنیا ئەو ماوەیەیان لەبەردەستە بۆ جێبەجێکردنی فڕێدانی لاوەکی (تاس) و لێدانی گۆڵ.

گۆڕانکارییەکی دیکە بریتییە لە یاسای 10 چرکە، کە تەنیا ئەو کاتە دیاری کراوە بۆ چوونە دەرەوەی یاریزان لە یاریگا لە کاتی گۆڕانکاریدا.
لە کۆتاییشدا یاسا نوێیەکەی ئۆفساید (بیرۆکەکەی ئارسن ڤینگەر) پەسەند کرا، کە دەبێت تەواوی جەستەی هێرشبەر لە پێش بەرگریکارەوە بێت.

بڕیارە ئەم یاسا نوێیەی ئۆفساید، لە مانگی نیسانی داهاتووەوە بە شێوەیەکی تاقیکاری لە وڵاتی کەنەدا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP