دواین هەواڵ

جیهان‌

 31/05/2023

ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی تورکیا ڕاگەیەنرا

هەرێم نیوز

دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، بە فەرمی ژمارەی کورسیی پارتەکانی لە پەرلەمان راگەیاند .

ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیا و چۆنێتیی دابەشبوونەکە لە خولی 28ـمدا ڕایگەیاند، "دوایین ئەنجامەکان بۆ بڵاوکردنەوە نێردراوەتە رۆژنامەی فەرمی. پارتی داد و گەشەپێدان-ئاکپارتی 268 کورسی، پارتی گەلی کۆماری-جەهەپە 169 کورسی، پارتی چەپی سەوز-یەسەپە 61 کورسی، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی-مەهەپە 50 کورسی، ئیی پارتی 43 کورسی، سەرلەنوێ رەفاهـ 5 کورسی و پارتی کرێکاریی تورکیا-تیپ 4 کورسی." 

وتیشى: لە نێوخۆی تورکیا رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن 88.92٪ بووە و لە دەرەوە 53.8٪ بووە. بە گشتی رێژەی بەشداریکردن 87.05٪ بووە.

رۆژی 14ی ئایاری 2023 هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیا بەڕێوەچوو، پارتەکان بە شێوەی سێ هاوپەیمانی چوونە نێو پەرلەمان کە ئەوانیش (جمهوور، میللەت و رەنج و ئازادییەکان) بوون.

هاوپەیمانیی جمهوور (ئاکپارتی، مەهەپە، یەنیدەن رەفاهـ و هوداپار)  49.4٪ی دەنگەکانی بردەوە. هەروەها هاوپەیمانیی میللەت (جەهەپە، ئیی پارتی، ئایندە، دیموکراسی و پێشکەوتن، سەعادەت و پارتی دیموکرات) 35٪ی دەنگەکانیان بردەوە. هەروەها هاوپەیمانیی رەنج و ئازادییەکان کە هەدەپە رابەرایەتیی دەکات، 10.5٪ی دەنگەکانی بردووەتەوە. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP