هەرێم نیوز
لە فڕۆکەخانەى بەسرە کەسێکى بیانى بە پارەیەکى زۆرەوە دەستگیرکرا کە هەوڵیداوە بەشێوەى قاچاغ بیباتە دەرەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی فڕۆکەخانەى بەسرە دەستگیرکردنی گەشتیارێکی بیانی ڕاگەیاند کە بڕێکی زۆر پارەی پێبوو کە ویستویەتى لە فڕۆکەخانەی بەسرەوە بە قاجاغ بیباتە دەرەوە.
بەپێى راگەیەنراوى پۆلیس، کەسە بیانییەکە کە لەشێوەى گەشتیار خۆى ناساندووە بڕى 37 هەزار و 500 دۆلارى پێبوە کە لەناو جانتایەکدا شاردویەتییەوەو ویستویەتى بەقاچاغ بیباتە دەرەوە.