دواین هەواڵ

عێراق‌

 29/05/2023

بڕیاری کۆتایی لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دەدرێت

هەرێم نیوز

سبەینێ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کۆدەبێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دەدات.

بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، بڕیارە سبەی سێشەممە، 29ـی ئایاری 2023 دادگاکە جارێکی دیکە لەسەر سکاڵایەک سەبارەت بە یاساییبوون یاخود نایاساییبوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە، کە ئەو سکاڵایە  لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە و داواکراوە یاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان پوچەڵبکرێتەوە.

رۆژی ٢٤ی مانگ، دادگای فیدراڵی ھەشتەمین دانیشتنی سەبارەت بە تانەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدا و تێیدا گوێی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گیرا بۆ زانینی رۆڵ و توانایان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 9ـى تشرینى یەکەمى 2022، پەرلەمانى کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانى تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 درێژکردەوە، لە کاتێکدا خولی پێنجەم رۆژی 06-11-2022 کۆتایی هات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP