دواین هەواڵ

عێراق‌

 29/05/2023

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئەو بازرگانانەی بە دۆلار مامەڵە دەکەن روبەڕووی سزای پێنج ساڵ زیندانی دەبنەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ھەر بازرگانێک بە دۆلار مامەڵە بکات، روبەڕووی سزای زیندانی کردن بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێتەوە.

عەمید "حسێن تەمیمی" بەڕێوەبەری ئۆپراسیۆنەکانی تاوان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە  ناوەڕاستی ئەم مانگەوە بە ھەماھەنگی لەگەڵ بانکی ناوەندی ھەڵمەتێکیان بۆ رێگریکردن لە بازرگانان بە مامەڵە کردن بە دۆلار راگەیاندووە و دەبێت مامەڵەکانیان تەنھا بە دینار بێت. 

وتیشی: وەڵامدانەوەیەکی باش ھەبووە بۆ ھەڵمەتەکەیان لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق جگە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، کە لیژنە و مەفرەزەکانیان چاودێری بازاڕەکان و ناوەندە بازرگانییەکان و پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل دەکەن.

تەمیمی جەختیکردەوە، پێشێلکاران و ئەو بازرگانانەی بە دۆلارەوە مامەڵە دەکەن، روبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە، کە دەگاتە پێنج ساڵ زیندانی کردن. تا ئێستاش ھەڵمەتەکە بەردەوامی ھەیە.











Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP