دواین هەواڵ

جیهان‌

 28/05/2023

رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیامێکی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دوای جیاکردنەوەی زۆربەی دەنگەکان و سەرکەوتنی بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی لە پەیامێکدا رایگەیاند، "گەلی تورکیا متمانەیان بەئێمە نوێکردەوە و جارێکی دیکە سەرکەوتین، بۆیە دەڵێین بای بای کەمال".

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارێکدا بۆ لایەنگرانی بەبۆنەی سەرکەوتنی لەهەڵبژاردنەکان وتی، "سوپاسی گەلی بەڕێزم دەکەم، کە ماوەی پێنج ساڵی دیکە دەرفەتیان پێداوم بەرپرسیارێتییان لە ئەستۆ بگرم، هیوادارم ببینە جێگەی متمانەی هەمو هاوڵاتیان".

وتیشی، "گەلی تورکیا متمانەیان بەئێمە نوێکردەوە و جارێکی دیکە سەرکەوتین، بۆیە دەڵێین بای بای کەمال".

ئاماژەی بەوەشکرد، چەندینجار وتومانە ئاپۆڕای پیرۆز نالەرزێت، هەمو ئەوانەی حسابمان بۆ دەکەن بێ هیوایان ناکەین.

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی تورکیا پابەندبونی خۆی نوێکردەوە بۆ "جێبەجێکردنی بەڵێنەکانمان لە قۆناغی داهاتودا، پابەند دەبین پێیانەوە، ئێمە رێگری لە هاوڕەگەزبازی و قەوارەی بنەماڵە دەکەین، دەستی هەر کەسێک دەشکێنین کە هەوڵی زیانگەیاندن بە مافەکانی خێزان بدات".

ئەردۆغان ئەوەشیخستەڕو، وتاری داهاتوی لە کۆشکی سەرۆکایەتی ئەنقەرە دەبێت، ئەو وتارەش ئاڕاستەی هەمو جیهان دەکات.

 
 
 
 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP