دواین هەواڵ

عێراق‌

 25/05/2023

وادەی دەنگدان لە سەر بودجەی عێراق ڕاگەیەنرا

هەرێم نیوز

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ،رۆژی شەممەی داهاتووی وەك وادەیەك بۆ دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای بودجەی ساڵی 2023 دیاریكرد.

حەلبوسی بە بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراقی رایگەیاندووە، بەگشتی بودجە لە دوا دەستكەوتەكانیدایە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لیژنەكە ئامادەیە ئەمڕۆ بودجە ڕادەستی ئەنجومەنی نوێنەران بكات، هەندێك تێبینیش هەیە كە ئێوارە كۆتایی پێدەهێنرێت.

ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا دووپاتی كردەوە كە دەنگدان لەسەر بوودجە رۆژی شەممەی داهاتوو دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP