دواین هەواڵ

عێراق‌

 22/05/2023

دەستەی دەستپاکی دیارنەمانی زیاتر لە 120 ملیار دیناری لە بەڕێوەبەرایەتییەک راگەیاند

هەرێم نیوز

دەستەی دەستپاکی دیارنەمانی زیاتر لە 120 ملیار دیناری لە داهاتی کۆمپانیایەکی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان لە پارێزگای بابل ئاشکرا کرد.

بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەرپرسی بەشی لێکۆڵینەوە و کۆنتڕۆڵ لە نوسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکەیان لە پارێزگای بابل کە ڕوی لە کۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبێل و کەرەستە لە ئەسکەندەریە کرد، چاودێری نەمانی بڕی 120 ملیار و 182 ملیۆن و 85 هەزار و 855 دیناری دیناری لە داهاتەکان کرد کە لەماوەی 1ی (ئەیلول/9)ی 2017 تاوەکو 1ی (ئەیلول/9)ی 2022 دیارنەماوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی گشتی داهاتەکان بڕی 305 ملیار و 302 ملیۆن و 307 هەزار و 855 دینار بو، هاوکات سەرجەم خەرجیەکانیشی بەپێی پسوڵەکان بڕی 185 ملیار و 120 ملیۆن و 222 هەزار دیناربوە.

باسی لەوەش کردووە، زۆربەی سەرەتای ئەوەلیات و بەڵگەنامەکان لەلایەن فەرمانبەرانی بەرپرسیار لەدیارنەمانی پارەکە شاردرابونەوە، هەربۆیە پشکنین بۆ هەژماری ناوەندی زانیاری کۆمپانیاکە کە ژمارە و ئاماری حساباتی کۆتایی بۆ هەمو ئەو ساڵانەی باسکراون کراوە، جگە لەوەش کۆپییەکی ئامارەکە دەستی بەسەردا گیراوە و خراوەتە ناو دو فلاش میمۆریەوە بە مەبەستی پاراستنیان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئۆپەراسیۆنێکی جیادا لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانوبەرە لە بابل، دەست بەسەر نوسراوێکی ساختەدا گیراوە کە گوایە بانکی کشتوکاڵی لە هاشمیە دەرچوە، بەپێی ئەو نوسراوانە دەستبەسەرداگرتنی موڵکێک وەک بارمتە بۆ قەرزێکی کشتوکاڵی بە بەهای 150 ملیۆن دینار لەلایەن یەکێک لە تۆمەتبارانەوە بە بیانوی دانی بڕی قەرزەکە بە تەواوی وەرگیراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP