هەرێم نیوز
ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێزێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)و سوپای ئه‌مریكا، له‌باشوری شارى ڕه‌ققه، هێرشیانكردۆته‌سه‌ر باخه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی پێشوی داعش.
ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌و سوپای ئه‌مریكاوه، هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر باخه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی پێشوی داعش كه ده‌كه‌وێته باشوری ڕه‌ققه.
ئەوەشی خستۆتەڕو، ئه‌و باخه‌ى هێرشیكراوه‌ته‌سه‌ر، پێشتر ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى لێی ده‌مایه‌وه، تێیدا چوار به‌رمیل زێڕو ملیۆنێك دۆلاری ئه‌مریكی، ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
ئاماژەی بەوەشکردوە، له‌به‌شێكی دیكه‌ی باخه‌كه‌ی به‌غدادی، چه‌ك‌و كه‌ره‌سته‌ی خۆكوژی تێدا حه‌شاردرابوو، ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا، هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، به‌ره‌و كۆگایه‌كی هاوبه‌شی نێوان هه‌سه‌ده‌و سوپای ئه‌مریكا گوازراوه‌ته‌وه.