هەرێم نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە گوندی پەلكانەی سنووری سەرگەڕان، ژمارەیەك عەرەبی هاوردە هێرشیان کردە سەر دانیشتووانی کوردی ڕەسەنی ناوچەکە و چەند كەسێك بریندار بوون.
لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا، زیاتر لە 400 کەس لە عەرەبی هاوردە هێرشدەکەنە سەر دانیشتووانی کوردی گوندی پەلکانە و بەوهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی گوندەکە برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان، زیاتر لە 400 کەس لە عەرەبی هاوردە لە گوندی پەلکانە بە دار و بەرد، رووبەڕووی هاووڵاتییانی کورد بوونەتەوە و زیاتر لە 10 هاووڵاتی کوردی گوندەکە برینداردەکەن.
ئێستا هێزێکی سوپای عێراق گەیشتوونەتە گوندی پەلکانە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و رێگریکردن لە تەشەنەکردنی رووبەڕووبوونەوەی نێوان کوردانی ناوچەکە و عەرەبە هاوردەکان.