دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 18/04/2023

دڵیش مێشکێکی تایبەت بە خۆی هەیە...!!

ئا: دەریا

هەموو یەکێک لە ئێمە ٤٠ هەزار خانە لە ناو دڵیدا هەیە و ئەم خانانە وەک خانەکانی ناو مێشکن، وەک مێشک وایە بە مانایەکی تر دڵیش مێشکێکی تایبەت بە خۆی هەیە.ئەم خانانە بە (Sensory Neurites) ناسراون. ئەم خانانەی ناو دڵ بە مێشکی بچوکیش ناودەبرێت.

واتە ئەم خانانە دەتوانن فێر بن، دەتوانن بیر بکەنەوە دەتوانن بڕیار بدەن، بەڵام لە دەرەوەی میشک کار دەکەن و سەربەخۆن.
ئێمەی مرۆڤ راهاتوین دونیا و ژیان بە چاو دەبینین و چاویش پەیوەندی راستەوخۆی هەیە بە میشکەوە، زۆر کەم کەس هەن کە دەتوانن جار جار بە مێشکە بچکۆلەی ناو دڵ شتەکانن ببینن یان لێی تێبگەن.

کەواتە ئەگەر مرۆڤ بیەوێت دەتوانێت ئیش بەو میشکەی ناو دڵیش بکات جودا لە میشکی خۆی،

زۆرینەی زاناکان دەڵێن خانەکانی مێشک تەنها لە ناو کەلە سەردایەو دڵ لە یاد بکە ، بەڵام دڵیش وەک میشک دەتوانێت بیر بکاتەوە و دەشتوانێت زانیاری تۆمار بکات..
مرۆڤ دەتوانێت پردێک لە نێوان دڵ و میشکدا دروست بکات و ڕێگا بدات هەردوو مێشکەکە پێکەوە کار بکەن، بەم شیوەیە دەشتوانیت خزمەتگوزاری خۆ چاک کردنەوە یان درەنگ پیربوون ئەکتیف بکەیت..

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP