حاڵەتی تۆقین یەکێک لەپەشێویە دەروونیەکانە کە نیشانەی جەستەیی و دەروونی لە خۆدەگریت .
حاڵەتی تۆقین بریتیە لە دووبارەبونەوەی نۆبەی تۆقین.
نۆبەی تۆقین لەم بارەدا تاک تووشی حاڵەتی تۆقین دەبێت لە ماوەی دە خولەک نیشانەکانی کەسەکە دەگات لووتکە دەبێت سێ نیشانە یان زیاتر لەمانە خوارەوەی تێدا ھەبێت.
وەک دڵەکوتێ و خێرایی لێدانی دڵ و بەرزبونەوەی فشاری خوێن وگەرمبون و ساردبونەوەی جەستەی کەسەکە وسڕبون و تەنگەنەفسی و دەموشکبون و ئارەقکردن و لەرزین و ڕشانەوە و دڵ تێکەھەڵاتن نیشانە دەروونیەکانی حاڵەتی تۆقین
وەک ھەستکردن بە ترس لە مەرگ
و لە دەستدانی کۆنتڕوڵ و ھەستکردن بەشێتبوون.
وا دەبینی ٸەم جیھانە خەیاڵە.
وا ھەست دەکات لە جەستەی خۆی ھاتۆتە دەەوە.
ئەم حالەتەی تۆقین لە ڕەگەزی مێ زیاترە بە بەراود بە ڕەگەزی نێـر.لە ھەموو تەمەنەکان ڕوودات بەڵام لە تەمەنی ھەرزەکاری زیاترە، لە حاڵەتی تۆقین تاک ترس و دڵەراوکێی بەردەوامی بۆ دروست دەبێت. ئەم ترس و دڵەڕاوکێیە وا لە کەسەکە دەکات ئاڕاستەی ژیانی بگۆڕێ و گۆشەگیری هەڵدەبژێرێت.
بەردەوام لە ترس و دڵەڕاوکی دا دەژی وا فکر دەکاتەوە کە خەریکە کۆنتڕوڵی خۆی لە دەست دەدات و یان شێت دەبێت بۆیە بەردەوام لە ماڵەوە دەمێنێتەوە.
ئەم حاڵەتە جار بەجار بۆ تاک دەگەڕێتەوە
ڕێگای یەکەم دۆزینەوە شێوازی ستراتێژایەتی خۆگونجاندن.
خاڵی یەکەم
فێربوونی وکۆکردنەوە زانیاری سەبارەت بەڕەگ و ڕیشە ھۆکارەکانی حاڵەتی تۆقین کەی سەری ھەڵداوە ٸەم حاڵەتە ؟ ھۆکاری سەرھەڵدانی حاڵەتی تۆقین بۆچی دەگەڕێنێتەوە؟
خاڵی دووەم بەھیچ شێوەیەک پەرچە کردار مەنوێنێ
بەڵکو حالەتی تۆقین قبوڵ بکە و ھەوڵ بدە ھێوربێتەوە کاتێک ھەست دەکەی تووشی ئەم حاڵەتە دەبی.
خاڵی سێ یەم ئەنجام دانی تەکنیکەکانی ڕیلاکشن خاو کردنەوە. فێربە کە چۆن ھەناسەدان لە ڕێگا لووتەوە بەھێواشی ھەڵدەمژیی ولەڕێگا دەمتەوە ھەناسەکە دەدەیـتەوە لەکاتی ھەناسە وەرگرتن لەڕێگای لووت تاکو ژمارە پێنج بژمێرەو کاتێکش ھەناسە داداتەوە لەڕێگای دەمتەوە تاکو ژمارە پێنج بژمێرە. .
تەکنیکی دووەم برییتە لە تەکینکی خۆ خاوکردنەوەی جەستە ئەم تەکینکە یارمەتی نەخۆش دەدات بۆ کەم کردنەوەی گرژی و بەشێوەیەکی گشتی ئاستی فشاری دەروونی.
ئەنجامدانی مێدتشن و یۆگا کردن دەبێتە ھۆی کەم بوونەوەی گرژی و فشاری دەروونی.
خاڵی چوارەم کەمکردنەوەی فشاری دەروونی ئاگاداربونی خۆت و دوورکەوتنەوە لە ھەموو ئەوشتانەی کە دەبێتە ھۆی زیادبوونی ئاستی فشارو دڵەڕاوکی و گرژی .وەک کافاین و جۆرەکانی تر وژێنەر.
ڕێگای بەکارھێنانی دەرمان
خاڵی یەکەم قسەکردن لەگەڵ دکتۆر . بەکارھێنانی ئەو دەرمانانەی کە سڵامەتن و کاریگەری ئەرێنی ھەیە بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتی تۆقین و کاریگەری لاوەکیان کەمە .
ڕێگای سێ یەم.
خاڵی یەکەم قسەکردن لەگەڵ چارەسەرکاری دەروونی کە شارەزایی ھەبێت لە بەکارھێنانی چارەسەری مەعریفی ڕەفتاری.
کە ئەم چارەسەرە بەکاردێت بۆ گۆڕانی فکری ناواقیعی و بۆفکرە واقیعی.
خاڵی دووەم بەکارھێنانی تەکنیکی pie بۆ دەست نیشانکردن و ھەڵسەنگاندنی فکرەکانی نەخۆش لە ئایندەدا.
خاڵی سێ یەم دروستکردنی لێستک بۆ ئەو شوێنانەی کە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە حاڵەتی تۆقین ڕووبدا .
خاڵی چوارەم باسکردنی نیشانەکانی حاڵەت تۆقین لەگەڵ ئەوکەسانەی متمانەت پێ ھەیە وەک خێزانەکەت يان ھاوڕێیەکـی نزێک .ئەم جرە کەسانە دڕک بەنیشانەکانی تۆ و ھەستەکانت دەکەن کە لە چ حاڵەتێکدای.
خاڵی پێنجەم فۆکس و تەرکیز بکە سەر ئێستا بۆنمونە، کاتێک ھەرکاروچالاکیەک ئەنجام دەدات فۆکس بخە سەر.کاتێک دەڕۆيت یان کارێک دەکەی فۆکس بخە سەر شێوازی ڕۆشتن یان کاروچالاکیەکانت .
خاڵی شەشەم وەرزشکردنی گونجاو لەگەڵ تەمەن وبالاو وکێشت بگونجێ کە یارمەتی دەدات بۆ جارەسەرکردنی حاڵەتێ تۆقین
خاڵی حەوتەم ئەو ڕاستیە بزانە وتێبگە لە حەقيقەت کە تۆ بەتەنھا تووشی حاڵەتی تۆقین نەبی بەڵکو کەسانی تریش ھەیە ھاوشێوەی تۆ توشی حاڵەتی تۆقینبوونە.
خاڵی ھەشتەم گەڕان بەدوای سەرچاوەی نیگەرانبوونی فشاری دەروونی .حاڵەتی تۆقین ڕوودەدات زۆرجار بەھۆی بوونی فشاری دەروونی لە ژیاندا وەک لە دەستدانی خۆشەویستەکەت کە زانکۆی بەجێ ھێشتووە زەواجی کردوە لەگەڵ کەسێکی تر.
خاڵی نۆیەم ئەنچامدانی کاروچالاکی ڕۆژانە وڕۆتینی ڕۆژانەت ڕێگرە لە دروستبونی حاڵەتی تۆقین
خاڵی دەیەم بەردەوام قسەکردن وجوڵە وفۆکس بخەسەر بیرکردنەوەکان لايەکی ترو نامەیەک بۆ مێشکت بینرەو ئاکاداربکەروە کەحالەتی تۆقین مەترسیدارنیە.
خاڵی دەیەم دوورکەوتنەوە لەڕاکردن کاتێک تووشی ئەم حاڵەتە بـوی بەھێج شیوەیەک ڕامەکە بەڵکو لەوشوێنە بمێنەوەو ھەوڵی کۆنتڕوڵکردنی نیشانەکانت بدەبەڵام گەر تۆ لەوشوێنە ڕابکەی لەو شوێنە وەک یادگاری ناخۆشی لێدێت ھەركاتێک بەم شوێنە تێپەڕێ یان بگەڕێیەوە ئەو شوێنە دەست بەجێ نیشانەکان توقین دووبار ئەبنەوە.
خاڵی یانزە بەکارھێنانی وێنەی خەیاڵی چاوەکانت دابخەو بھێنە پێش چاوی خۆت وا دابێنی لەناو باخێکی پڕ لە گوڵ وگوڵزار لەناوو ئەو باخە پڕ لەگوڵزارە بۆماوەی سێ دەقیقە پیاسە دەکەی دەبینی ھەست بەئاسودەیێ و ھێوربونەوە دەکەی ھەرکاتێک ويستت دەتوانی ئەم کارە ئەنجام بدەی.