هەرێم نیوز
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، شاباز زەمانی گۆرانیبێژی میللی توندوتیژی بەرامبەر ژنێک کردووە و لەسەر سکاڵای ئەو ژنە دەستگیرکراوە.
سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەمرۆ ئێوارە هێزەکانیان لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر هەستاون بە دەستگیر کردنی ( شاباز زەمانی) و ئێستا لایان بەندە.
دەستگیر کردنەکە دوای ئەوە دێت کە شاباز هەلساوە بە بەکاهێنانی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتێک بە ناوی ( س. ر. ص ) و ئافرەتەکەش سکاڵای دژی ناوبراو تۆمار کردوە.
سەرچاوەکەی ئاسایش دوپاتی کردەوە، کە هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە هیچ کەس لە یاسا گەورەتر نیە و یاسا لە سەرووی هەموو کەسێکە.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت نزیکەی چوار مانگ بەر لە ئێستا ئەو گۆرانیبێژە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیکرا و لە چەند رۆژی رابردووشدا گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوبووەوە کە لە یەکێك لە ئاهەنگەکانیدا هێرشدەکاتە سەر یەکێک لە ئامادەبووان.