دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

هەولێر؛ ماراسۆنی ئازادی و نەورۆز بەڕێوەدەچێت

هەرێم نیوز

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، لە میانەی (13)هەمین فێسیڤاڵی ئازادی و نەورۆز، ماراسۆنی ئازادی و نەورۆز لەبەردەم پارکی شانەدەر، بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیجی فەرمی پاریزگای هەولێر، ئەمڕۆ هەینی 17ی 3ی 2023 لە میانەی کار و چالاکیەکانی (13)هەمین فێستڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە هەولێری پایتەخت،  کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی، ماراسۆنی ئازادی و نەورۆز لەبەردەم پارکی شانەدەر بەڕێوەدەچێت.

نزیکەی هەزار کەس بەشداری ماراسۆنەکە دەکەن و زۆربەی بەشداربوان قوتانین و خاڵی دەستپێکی ماراسۆنەکە بەردەم پارکی شانەدەر دەبێت و درێژی ماراسۆنەکەش سێ کیلۆمەتر دەبێت.

فەیاح تەیمور یاریزانی یانەی شورتەی عیراق، بۆ گۆڕەپان و مەیدان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP