هەرێم نیوز
بەهۆی هەورە بروسکە و لافاوەوە دوو هاوڵاتی لە پارێزگای نەینەوا گیانیان لەدەستدا، هاوکات، سبەینێ پێنجشەممە، كرایە پشوی فەرمی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، خودێدا چوكێ، بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێی سەربە شنگال لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، ئەمڕۆ لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ لە سنوری قەزای شنگال، لافاو دروست بوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، بەهۆی لافاوەكەوە گەنجێكی تەمەن 19 ساڵان لە گوندی "خەرابات فەقیر" لە باشوری ناحیەی سنونێ گیانی لەدەستداوە.
لای خۆشیەوە، نوسینگەی پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، بەهۆی كەشوهەواو بارانی بەخوڕەوە، بەبڕیاری پارێزگار سبەی پێنجشەممە، لەسەرجەم فەرمانگەكانی پارێزگاكە پشوی رەسمی دەبێت جگە لە فەرمانگە فریاگوزارییەكان.
هاوکات، بەهۆی هەورە بروسکەوە گەنجێکی دانیشتووی ناحیەی ئەلعیازیە-ی شاری موسڵ بەناوی ( محەمەد نەواف ئەلعبادی ). گیانی لەدەستدا.