دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/03/2023

کۆمەڵی دادگەری بڕیاری دورخستنەوەی عوسمان کانی کوردەیی هەڵوەشاندەوە

هەرێم نیوز

کۆمەڵى دادگەرى کوردستان بڕیارى دورخستنەوەى عوسمان کانى کوردەیی پەرلەمانتارى کوردستانى هەڵوەشاندەوە.

ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە ئەمڕۆوە عوسمان کانى کوردەیی ئەندامی کۆمەڵ و فراکسیۆنەکەیەتی و پابەند دەبێت بە بڕیار و سیاسەتی کۆمەڵ و فراکسیۆنەکەی.

بەهۆى بەشداریکردنى لە دانیشتنەکانى پەرلەمانى کوردستان، کۆمەڵى دادگەری رۆژى 1ى ئادار بڕیاریدابوو بە دورخستنەوەى عوسمان کانى کوردەیی، لە ئەندامێتى فراکسیۆنەکەى و ریزەکانى حزبەکەى.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
دوای ئەوەی بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری بەڕێز (م. عوسمان کانی کوردەیی) لە ئەندامێتی دورخرایەوە، بڕیارماندا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە، لەمڕۆوە مامۆستا عوسمان ئەندامی کۆمەڵ و فراکسیۆنەکەیەتی و پابەند دەبێ بە بڕیارەکانی سەرکردایەتی و فڕاکسیۆنەکەی
ئەنجومەنی باڵای
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP