دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 01/03/2023

گرنگترین ڤیتامین و کانزاکان بۆ دەم و چاو

د. کامەران ڕسوڵ ژاژڵەیی - پسپۆڕی زانستی خۆراک

- پاراستنی گەشی دەمو چاو و هێشتنەوەی بە گەشاوەیی و گەنجی پێویستی بە کۆمەڵێک ڤیتامین هەیە کە ڕۆڵیان هەیە بۆ پاراستن وبەهێزکردنی تەندروستی پێست و ڕێگەگرتن لە چرچ و لۆچی و خاڵی ڕەش و دەرکەوتنی هێڵیڕەش لەژێر چاو :

١ - ڤیتامین ( D ) : سەرچاوەی سەرەکی بریتی یە لە تیشکی خۆر لە نێوان سەعات دەی بەیانی بۆ چواری عەسر ، لە خۆراکدا بڕێکی زۆر کەم هەیە بێجگە لە زەیتی جگەری نەهەنگ ، ماسیە چەوریەکان وەک سەلموون و ماکڕوێل .

٢ - ڤیتامین ( C ) :ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پێکهاتنی کۆلاجین و ڕێگەگرتن لە پیربوونی پێست و دەرکەوتنی چرچ و لۆچی و بەڕێژەیەکی بەرز له پێستی دەموچاودا هەیە : گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک ؛ میوە مزرە مەنیەکان ، هەڵوژە ، شلیک ، بیبەر ، هەنار ، قۆخ ، هەرمێ ، کێوی .

٣ -ڤیتامین ( E ) : گرنگە لە پڕۆسەی خوێن مەیین لە جەستە بۆیە یارمەتی زوو ساڕێژ بوونی برین و پەڵەی شین بوونەوەی پێست و شوێنی نەشتەرگەری ئەدات ، سەرچاوەی سەرەکی خۆراک : سپێناخ ، کەلەرم ، کاهوو ، فاسۆلیای سەوز ، بڕۆکلی ، دەنکەکوولەکە ، دەنکی کەتان ، ئەڤۆگادۆ

٤ - ڤیتامین ( A ) : یەکێکە لە گرنگترین ڤیتامینەکان بۆ تەندروستی پێست و بەکار دەهێنرێت بۆ چارەسەری عازەبە ، هەروەها ڕۆڵی هەیه لە خۆپاراستن لە سووتانی پێست بە هۆی هەتاوەوە، گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک ، میوە و سەوزە ڕەنگ پڕتەقاڵیەکان وەک گێزەر ، کاڵەک ، پڕتەقاڵ ، پەتاتەی شیرین ، هەروەها ماست ، هێلکە ، زەیتی جگەری نەهەنگ .

٥- ڤیتامین ( B 3 ) : یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست و چاک کردنەوەی خانە زیان پێگەیشتووەکان بە هۆی تیشکی سەروو وەنەوەشەیی ئەدات لەگەڵ کەمکردنەوەی ئەگەری شێرپەنجەی پێست : گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک ، دانەوێڵەتەواوەکان ، بادام ، فستق ، سەوزە گەڵاتۆخەکان ، ئەڤۆگادۆ ،




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP