هەرێم نیوز
خەڵاتی باشترینەكانی فیفا زنجیرەیەک خەڵاتی تۆپی پێیە کە ساڵانە لەلایەن دەستەی وەرزشی فیفا لە ساڵی ٢٠١٦ەوە پێشکەش دەکرێت. ئەم خەڵاتانە بریتین لە باشترین یاریزانی پیاوان و ئافرەتان، باشترین گۆڵپارێزی پیاوان و ئافرەتان، باشترین ڕاهێنەری پیاوان و ئافرەتان یاری دادپەروەرانە، باشترین هاندەران و باشترین گۆڵی ساڵ (پوشکاش). ئەم خەڵاتانە جێنشینی باشترین خەڵاتەکانی پێشووی فیفان کە لە ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٥ بە هاوکاری ڕۆژنامەی فرانس فوتبۆڵ بەخشرابوون. یان (بە هاوکاری لەگەڵ تۆپی پێی فەرەنسا)؛ بەڵام ئەم هاوکارییە لە ساڵی ٢٠١٦ کۆتایی هات و لەو کاتەوە فیفا خەڵاتی باشترین یاریزانی پیاو وە باشترین یاریزانی ئافرەتان دەبەخشێتە باشترینەکانی جیهان ،ئەرکی خەڵاتکردنی تۆپی ئاڵتونیش تەنها لەسەر ڕۆژنامەی فرانس فتبۆڵی فەرەنسە.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی دوو خەڵاتی یاریزانی پیاوانی فیفا یان بەدەستهێناوە (کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە خەڵات دەکرێن)، و زۆرترین جار چاپی نوێی ئەم خەڵاتەیان بەدەستهێناوە؛ بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی باشترین خەڵاتەکانی پێشووی فیفا، لیۆنێل مێسی خاوەنی ڕیکۆردەکەیە بە ٦ نازناو؛ بەهۆی هاوکاریی پێشووی فیفا و بۆ ڕۆژنامەی فرانس فۆتبۆڵ لەگەڵ ئەو ٥ تۆپە زێڕینەی کە تا ساڵی ٢٠١٥ بەدەستی هێنا، لە ڕاستیدا ٥ نازناوی باشترین یاریزانی فیفای بەدەستهێنا و بە بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی پیاو لە ساڵی ٢٠١٩، بۆ جاری شەشەم ئەم نازناوەی بەدەستهێنا.
جیاوازی نێوان باڵۆن دۆر و خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی فیفا چییە؟
خەڵاتی باڵۆن دۆر لە ساڵی ١٩٥٦ لەلایەن ڕۆژنامەی فرانس فۆتبۆڵەوە دامەزراوە. ڕۆژنامەنووسانی ١٧٦ وڵاتی جیهان لە ئاستی باشترین یاریزانانی تۆپی پێی جیهان دەکۆڵنەوە بۆ ئەوەی لە کۆتایی ساڵدا براوەی تۆپی ئاڵتونی دیاری بکەن بە هەڵبژاردنی پێنج باشترین یاریزانی ساڵ. بەڵام خەڵاتی باشترین یاریزانی فیفا لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتییەوە فیفا دەبەخشرێتە باشترین یاریزانی جیهان. براوەی ئەم خەڵاتە بە دەنگ دیاری دەکرێت؛ 50%ی دەنگەکان لەلایەن ڕاهێنەر و یاریزانانی هەڵبژاردەکانەوە دیاری دەکرێت و 25%ی ڕۆژنامەنووسانی هەڵبژێردراو و 25% لەلایەن هاندەرانەوە بە دەنگدان لە ماڵپەڕی فیفا دیاری دەکرێن. لە ساڵی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٦ خەڵاتی باشترین یاریزانی فیفا و تۆپی ئاڵتونی یەکگرت و وەک تۆپی ئاڵتونی فیفا خەڵات کرا. بەڵام لە ساڵی ٢٠١٦ خەڵاتەکانی فیفا سەربەخۆ بوون.
براوەکانی کۆتا چاپی هەردوو خەڵاتەکە ؟
لیۆمیسی ئەرجەنتینی براوەی کۆتا چاپی خەڵاتی زەبیستی فیفایە بۆ ساڵی 2021 هەروەها کەریم بنزیمە ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید براوەی کۆتا نوسخەی خەڵاتی باڵاندۆری ڕۆژنامەی فرانس فتبۆڵی فەرەنسیە.