دواین هەواڵ

وەرزش‌

 21/02/2023

جامی جیهانی یانەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بە بەشداری ٣٢ یانە بەڕێوەدەچێت

 فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی یەکێتی تۆپی پێ جیهان فیفا بڕیاری ڕێکخستنی مۆندیالی یانەکانیدا لەساڵی  ٢٠٢٥ بەبەشداری ۳۲ یانە بەو پێیە یانەکانی ئەوروپا زۆرترین ژمارەی کورسی بەشداری پاڵەوانێتییەکە بەدەستدەهێنن.

 بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە لە ماڵپەڕی فیفا بڵاوکراوەتەوە، ئەنجومەنی فیدراسیۆن ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەنجامدانی پاڵەوانێتییەکە بە بەشداری ۳۲ یانە، تەرخانکردنی ۱۲ کورسی بۆ یانەکانی ئەوروپا، ٦ کورسی بۆ یانەکانی ئەمریکای باشوور، ۱۲ کورسی بە یەکسانی لە نێوان کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریکای باکوور، و یەک کورسی بۆ ئۆقیانووس جگە لە یەک کورسی بۆ وڵاتی میواندار.

•  فیفا ڕێژەی کوردسی یانەکانی  ئەوروپا بەم جۆرە دابەش کردوە بۆ هەڵبژاردنی ٨ یانە لە کۆی ۱۲ یانەی ئەوروپی کە بەشداری دەکەن لە پاڵەوانێتیەکەدا.

 • چوار پلە دەبەخشرێتە براوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠٢٢ تا ساڵی ٢٠٢٥.

کورسی یانە ئیگلیزیەکان بەم شێوە دەبێت

 • دوو یانە لە هەر وڵاتێکەوە دەتوانن بەشداری بکەن.  مان سیتی لە ڕاستیدا سەردەکەوێت بەو پێیەی لە ڕیزبەندی یوفادا پلەی دووەمی گرتووە، کورسی دووەمیش لە نێوان لیڤەرپوول ، چێڵسی یان مان یونایتد یەکلایی دەبێتەوە بەپێی ئاستی داهاتوویان لە ئەوروپا ئەگەر نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP