دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12/02/2023

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکى حکومەتى هەرێم و جێگری سەرۆکی ئیمارات ڕاگەیەنرا

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی لە ئیمارات, لەگەڵ شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی كۆبووەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ حەمدان بن محەمەد بن راشد جێنشینی دوبەی و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی باڵای ئیمارات ئامادەی بوون،  برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات تاوتوێ کرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بە تایبەتی لە بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان.

لەلای خۆیەوە شێخ محەمەد بن راشد، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان دەربڕی و خواستی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنەی لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە (12ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حكومى گه‌یشته‌ ئیمارات بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان کە لە شاری دوبەی لە رۆژانی 13-15 فێبریوەری (شوبات) بەڕێوەدەچێت.

 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP