هەرێم نیوز
مانگی سووری عێراقی ڕایدەگەیەنێت، تیمێكی 150 كه‌سی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی ره‌وانه‌ی توركیا کردووە.
لە راگەیەندراوێکدا مانگی سووری عێراقی ئاماژەی بەوەکردووە، تیمێكی 150 كه‌سی له فریاگوزاری خۆبه‌خش بۆ توركیا ره‌وانه كردووە.
راشیگەیاندووە، 50 تۆن هاوكاریی كه له پێداویستیی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی و خۆراك و خێوه‌ت پێكدێت، بۆ سووریا ره‌وانه كراوه.
دوای ئه‌و بوومەلەرزانه‌ی دوێنێ 6/2/2023، بە گوڕی 7.7 و 7.6 پلە لە تورکیا روویاندا و چه‌قه‌كه‌ی له مه‌ڕه‌ش-ی باکووری کوردستان بوو، له 10 پارێزگای دەوروبەری كاریگه‌ریی دروستكرد و لە هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک وڵاتی دیکە هەستی پێکراوە. لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان کاروانێکی گەورەی هاوکاریی هەرێمی کوردستان رەوانەی تورکیا و باکووری کوردستان کرا بە مەبەستی بەهاناوەچوون و پشتیوانی قوربانیانی بوومەلەرزە.
هەروەها ده‌زگای خێرخوازی بارزانی تیمێكی فراوان بۆ به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوانی ئه‌و رووداوه به سه‌رجه‌م پێداویستی پزیشكییه‌وه ئاماده‌كرد و یه‌كه‌م كاروانیشیان گه‌یشته باكووری كوردستان و توركیا.