هەرێم نیوز
دوای ئەوەی شەوی رابردوو هەواڵی دروستبوونی شەڕ لەنێوان هێزێکی سەر بە حەشدی شەعبی لیوایەکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاو کرایەوە، ئەمڕۆ و سودانی رایگەیاند، هیچ پاساوێک بۆ هەبوونی چەک لە دەرەوەی دامەزراوەکان نییە.
ئەمڕۆ شەممە 9ی 8ی 2025، محهمهد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیچ پاساوێک بۆ هەبوونی چەک لە دەرەوەی دامەزراوەکان نییە.
وتیشی، سنووردارکردنی هەڵگرتنی چەک و سەروەری یاسا و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، شتانێکن کە نابێت سازشیان لەسەر بکرێت
ئەم لێدوانانەی سودانی لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو چەند میدیایەکی عێراقی بڵاویانکردەوە هێزێکی حەشدی شەعبی لەگەڵ لیوایەکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕووبەرووبوونەوەی چەکدارییان هەبووە.