دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

هەزاران چه‌كدارى میلیشیا له‌ سوریا كوژراون له‌ عێراق مووچه‌ وه‌رده‌گرن

هەرێم نیوز

به‌رپرسێكى حه‌شدى شه‌عبى ئاشكراى كردووه‌، سێ هه‌زار چه‌كدارى میلیشیا له‌ سوریا كوژراون و له‌ حكوومه‌تى عێراق مووچه‌ى خانه‌نشینى و ئیمتیازى تر به‌ كه‌سوكاریان ده‌درێت، ئه‌مه‌یش رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان له‌سه‌ر داواى ئێران و بۆ به‌رگریكردن له‌ حزبى به‌عس كوژراون، كه‌چى عێراق پاره‌یان پێ ده‌دات.

وێڕای ئەوەی عێراق بە فەرمی هیچ هێزێكی نەناردووەتە دەرەوەی سنوورەكانی خۆی، بەڵام لە ماوەی ساڵی 2014 تا ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، هەزاران چەكداری میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە سوریا شان بە شانی هێزەكانی ئەسەد و گرووپەكانی دیكەی سەر بە بەرەی مقاوەمە شەڕیان كردووە.

لەم چوارچێوەیەدا پێگەی (الوزیر العراقي) كە پێگەیەكی زۆر بەناوبانگی تۆڕی (X)ە و گومان دەكرێت لە موقتەدا سەدرەوە نزیك بێت، لە زاری بەڕێوەبەری شەهیدانی حەشدی شەعبییەوە بڵاوی كردەوە: ”سێ هەزار شەهیدمان (چەكدارانی كوژراوی میلیشیاكانن) لە سوریا هەیە، كەسوكارەكانیان مافەكانی خانەنشینی لە حكوومەت لەگەڵ پارچەیەك زەوی و مووچەی شەهیدانە و پارەی حەج و عەمرە و كرێی خوێندن لە زانكۆ ئەهلییەكان و ئیمتیازی دیكە وەردەگرن.“

ئەو پێگەیە پرسیاری ئەوەی لە حكوومەتی فیدڕاڵیی عێراق كردووە، ”ئەگەر ئێران ئەو چەكدارە بەكرێگیراوانەی بۆ بەرگریكردن لە حزبی بەعس و بەشار ئەسەد ناردووە، بۆچی ئێوە خانەنشینییان بۆ خەرج دەكەن؟“

له‌ ماوه‌ى جه‌نگى سوریا له‌ 2011 تا كۆتایى 2024، ئێران و میلیشیاكانى له‌ سوریا بوون بۆ به‌رگریكردن له‌ مانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌د.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP