هەرێم نیوز
جۆو وێڵسن كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكا له حزبی كۆمارییه‌كان، په‌یامێكی ئاگرینی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی X له دژی عێراق و تونس بڵاو كرده‌وه، له په‌یامه‌كه‌یدا هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی پاڵپشتیی دارایی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ردوو وڵاته‌كه ده‌كات.
جۆو وێڵسن، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نووسیویەتی: ئەگەر عێراق و تونس پێیانوابێت سەرۆک ترەمپ بەردەوام دەبێت لە پێدانی پارە، لەکاتێکدا ڕقیان لێمانە ئەوا یان شێتن یان گەمژەن یان پێیان وایە سەرۆک ترەمپ گەمژەیە، هەڵەن.
وێڵسن سه‌رسه‌ختانه دژایه‌تیی ناردنی هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق ده‌كات، چونكه بڕوای وایه پاره‌كه ده‌چێته گیرفانی میلیشیا ئێرانییه‌كان و ئه‌وانیش له دژی هه‌رێمی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌كاری ده‌هێنن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی 6ـی 8ی 2025، تۆڕی هەواڵی 'ئەلمۆنیتەر' مەرجەکانی ڕەشنووسی بودجەی خەرجییە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ ساڵی 2026، بڵاوکردەوە، کە لەڕەشنووسەکەدا گۆڕانکاریی لە پێشکەشکردنی هاوکاریی دارایی بۆ وەزارەتی بەرگری عێراقدا کراوە.
ئەلمۆنیتەر ئاشکرای کردووە، لە ڕەشنووسی بودجەی خەرجییە سەربازییەکانی ئەمەریکادا هاتووە، هاوکارییە داراییەکانی وەزارەتی بەرگری عێراق کەمدەکرێتەوە، بەڵام هاوکاریی دارایی دژە تیرۆر زیاد دەکرێت.
بەگوێرەی هەواڵەکەی ئەلمۆنیتۆر، "پشتیوانی دارایی ئەمەریکا بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق لە 189.1 ملیۆن دۆلار بۆ 48.2 ملیۆن دۆلار کەم دەکرێتەوە."
هەروەها لە ڕەشنووسەکەدا هاتووە کە "حکوومەتی ئەمەریکا بڕیاریداوە بودجەی خۆی بۆ دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە 9.3 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 63.6 ملیۆن دۆلار زیاد بکات، کە لە ساڵی داهاتووەوە دەستپێدەکات"، جەختیشی کردەوە، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە گۆڕانکارییەکی ستراتیژی لە ئەولەویەتەکانی پشتیوانی ئەمەریکا بۆ عێراق.
ڕوونیشی کردووەتەوە، ئەمەریکا وەک هێزێکی هاوسەنگ لە عێراق سەیری دەزگای دژە تیرۆر دەکات لە بەرانبەر گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران لە عێراق.
ئەلمۆنیتۆر ئاماژەی بەوەش کردووە، "واشنتن بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتییەداراییەکانی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' لە سووریا."
له كۆتایی ته‌مووز له گه‌رمه‌ی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وێڵسن گوتی، "له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌م كردووه. ئه‌مڕۆ میلیشیا ئێرانییه‌كان هێرشی زیاتری درۆنی ده‌كه‌نه سه‌ر دۆستانی ئازیزمان له هه‌رێمی كوردستان، به‌داخه‌وه كه پاره‌ی باجده‌رانی ئه‌مه‌ریكا ده‌چێت بۆ به‌غدا و به‌غداش ده‌یدات به میلیشیا تیرۆریستییه‌كان، بۆ هێرشكردنه سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا، هاوكات ئه‌و میلیشیایانه له‌گه‌ڵ سه‌ری ماره‌كه، ئێران، كار ده‌كه‌ن بۆ تێكدانی ئارامیی سووریا و عێراق و لبنان و یه‌مه‌ن."