دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 22/01/2023

ئەم نیشانانە ئاگادارت دەكاتەوە لەوەی گورچیلەكانت تەندروست نییە...!!

ئا : دەریا
گورچیلە بەرپرسە لە پاڵاوتنی خوێن و فڕێدانی شلەی زیادەی جەستە، كاتێك گورچیلەكان بە باشی كارناكەن، چەند نیشانەیەك لە جەستەدا دەردەكەوێت، پێویستە بە زویی چارەسەریان بكەیت.

1. زیاتر هەست بە ماندوبون دەكەیت، وزەی پێویستت نییە و لاوازیت.

2. پێستت وشكە و هەست بە خورو دەكەیت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی كە گورچیلەكان ناتوانن هاوسەنگی ماددە خۆراكییەكانی جەستە بكەن.

3. خوێن دەبینیت لە میزەكەتدا، دەكرێت بە هۆكاری بەردی گورچیلە، گرێ یان هەوكردنی گورچیلە بێت.

4. میزەكەت كەف دەكات.

5. ماسولكەكانت كرژ دەبن و ئازاریان تێدا دروستدەبێت.

6. ئانیشك و پێیەكانت توشی ئاوسان دەبن، ئەگەریش نیشانەی ناتەندروستی گورچیلە نەبن، دەكرێت نیشانەبن بۆ گرفت لە دڵ یان جگەر یانیش پەلەكان.
بەھیوام لەش ساغ بن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP