دواین هەواڵ

کوردستان‌

 07/01/2023

شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە

هەرێم نیوز

بەگوێرەی زانیارییەکان بڕیارە لەم حەفتەیەدا شاندنی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێم بگەڕێنەوە بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان و ئەنجامی ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ.

لەمبارەیەوە، شیروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری پارتی، لە لێدوانی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "سەردانەکەی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بۆ تەواوکردنی دانوستانەکانی ڕابردووە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لەبارەی ئەو پرسانەی پێشتر بە ھەڵوسراوی ماونەتەوە، وەک پرسی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان لەنێو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق، لەبەر ئەوەی تا ئێستا بە دروستی پشکی ھەرێم دیار نەکراوە لەنێو یاسای بودجەدا.''

ئاماژەی بەوەش کرد، "بڕیار بوو پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ ئەوەی بخرێتە نێو کارنامەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، بەڵام دیارە پڕۆژەکە دوا دەکەوێت تا ناوەڕاستی مانگی شوباتی داھاتوو.''

ئەوەشی خستەڕوو، "بڕیارە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە لەبارەی ئەنجامی دانوستانەکان پێشتر کاتی کۆبوونەوەکە دیاری کرابوو لە حەفتەی ڕابردوو، بەڵام کۆبوونەکە دواخراوە بۆ کاتێکی دیکە.''



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP