دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 19/12/2022

نەشتەرگەری جوانكاری و متمانەبەخۆبون

دێكان عەلی

پێشكەوتنی زانستی پزیشكی لەئاستێكدایە، ڕەنگە هیچ بوارێكی پزیشكی و نەخۆشییەك نەبێت، ئەم زانستە چارەسەری بۆ نەدۆزیبێتەوە. لەم نێوەندەشدا، جێگرەوە یا چارەسەر یا دروستكردن و دانانەوەی ئەندامەكان جەستە لەبرەودانی بەردەوامە.

كەسانێكی زۆر لەجیهاندا هەن، بەچەند هۆكارێكی جیاواز ئەندامەكانی جەستەیان لەدەست دەدەن یاخوود شێوەی دەموچاوویان تێك دەچێت و جۆرێك لەشێواوی دروست دەبێت. زانستی پزیشكی چارەسەری بۆ ئەم دۆخانە دۆزیوەتەوە، لەڕێگەی داهێنان بەبەكارهێنانی چەند تەكنیكی جیاواز وەك نەشتەرگەری جوانكاری، یاخوود بەكارهێنانی دەرزی و ماددەی جیاواز لەچارەسەر.

تا ئێرە كردارەكە درووستە و زانستییە. 

بەڵام لەم ساڵانە كۆتاییدا، بەجۆرێك نەشتەرگەی و دەسكاری شێوازی دەموچاو زیادی كردووە، بەدەگمەن كەسێك دەبنینت شێووازی سروشتی بێت(ئەم دیاردەیە لەناو خانمان زۆر زۆر بەربڵاوە).  بەجۆرێك بەشێكی زۆری ژنەكان ئێستا لەیەكتری دەچن. بەئەستەم لێكتر جیادەكرێنەوە. 

ئەم دیاردەیە بەجۆرێك بەربڵاوە، كە چیتر ڕەنگە ژنان متمانە بە ڕوخساری خۆیان نەبێت، ڕەنگە وەك گرێیەكی دەروونی مامەڵە لەگەڵ شێوازی سروشتی خۆی بكات. ڕەنگە لەلای بەشێك  لەژنان نەنگی بێت ئەگەر وەك ژنەكانی تر دەسكاری شێوەی سروشتی خۆی نەكات(هەڵبەتە من بەتەواوی لەگەڵ چارەسەری ڕێككاریم ئەگەر بێتو كەسێك بەشێوەی سروشتی ڕێككاری ئەنجام بدات بەڵام نەك وەك ئەم دیاردەی ئێستا هەموو ژنەكان یەك شێوەن).

من پێموایە یەكەم خاڵی سەركەوتنی مرۆڤ، ڕازی بوونە لەشێوەی سروشتی خۆی، باوەڕهێنانە بەوەی دەبێت كەسێك بێت سروشتی نەك ڕبۆت ئاسا دووای قەڕەباڵغی بكەوین.

دەكرێت زانست بۆ چارەسەری دۆخی نەخوازراو بەكاربەرین، نەك بۆ بەیەك شێوازی دەموچاو و جەستەی یەكتربكەین.

كەوایە متمانە بە سروشتی خۆت گەورەترین خاڵی سەركەوتنە. بڕووات وابێت خوا بەجوانترین شێوە تۆی دروست كردووە، شەرم لە شێوەی ڕوخسارت نەكەی، چرچەكانی ژێر چاوت مایەی شانازی بن، لێوەكانت سروشتی بن و بەجوانترین خۆت ببینیت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP