هەرێم نیوز
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە.
ڕۆژی شەمە 2022/12/17 مەسعود بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵاوە بڵاوکردەوە، دەقی پەیامەکە:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
ئاڵای کوردستان بەهایەکی هاوبەشی خەڵکی کوردستان و هێمای قوربانیدان و ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانی کوردستانیانە. ڕۆژی ئاڵا لە هەموو هاووڵاتیانی کوردستان پیرۆز بێت.
مسعود بارزانی
17ی کانوونی یەکەمی 2022