دواین هەواڵ

کوردستان‌

 09/12/2022

ئەژی ئەمین: ئێرانییەکان بافڵ تاڵەبانییان خستبووە ژێر فشارێکی زۆر

هەرێم نیوز

لە دیدارێکی میدیایدا ئەژی ئەمین ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان باسی لە پرسی دوورخستنەوەی و کێشە و ململانێکانی لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی دەکات.

بۆ یەکەمین جار  لە ئەلمۆنیتەر و لە  دیدارێکی میدیایدا  ئەژی ئەمین دەڵێت: لەگەڵ ئەمریکیەکان کارمان کردوە بۆ کەمکردنەوەی ھەژمونی ئێرانیەکان و بۆ ئەوەش چەندین پلەداری ئیتلاعاتیان لە سلێمانیدا گرتووە کە ویستی ئاژاوەکاریان ھەبووە و دەشڵێت، ھەر ئەوە بوو وای کرد کە دوای حەوت مانگ لە بەرپرسی دەزگای زانیاری دوور بخرێمەوە و ئێران بافڵ تاڵەبانی خستبوە ژێر فشارێکی تووند .

لەبارەی ئەوەی چوبێتە سەر ماڵی جێگری سەرۆکی حکومەت گوتویەتی ئەوە ڕاست نیە و ئەو دەست بۆ کاری وا نابات بەڵام کاک قوباد خۆی نیگەرانە .

ئەژی ئەمین ئاماژەی بەوەشداوە، ھێندێک سیاسی مافیاگەر لە سلێمانیدا لەبەر بەرژەوەندیەکانیان ناھێڵن حکومەتیکی یەکگرتوو ھەبێت .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP