هەرێم نیوز
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئامار و وردەکاریی فەرمیی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بۆ سەر سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی دەزگای ئاسایش، کاتژمێر ٩:٢٥ـی شەوی چوارشەممە، ٢٠ـی ٥ـی ٢٠٢٦، لە ڕێگەی ٢ درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوەتە سەر گوندی زڕگوێزەڵە لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان کە لە دەرئەنجامی ئەو هێرشە درۆنییانەدا، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەکەوتووەتەوە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
ئێستاش هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی ڕووداوەکەن بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.