دواین هەواڵ

ئابوری‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دەدرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت. 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، رۆژی یەكشەممە 17ـی ئایاری 2026، مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت.

بە گوێرەی راگەیەنراوەكە، لە هەمان رۆژدا مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كە لەدوای01-07-2024ـەوە، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێم دامەزراون كە شایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP