دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 29/11/2022

ئایا هەمووكەسێك خەو دەبینێت؟

د. لاڤە دارا على - پسپۆرى نەخۆشى یە دەروونى یە كان
بێگومان بەڵێ‌. هەرچەندە خەڵكانێكى زۆر دەڵێن كە ئێمە خەون نابینین, بەڵام توێژینەوەكان ئەوەیان پشت رِاست كردۆتەوە كە ئەو كەسانە بگرە خەون زیاتر دەبینن وەك لە وانەى كە خەونەكانیان دێتەوە بیر و دەیگێرِنەوە. وەڵامە رِاستەكە ئەوەیە كە ئەوكەسانە تواناى بیركەوتنەوەى خەونەكانیان نى یە وەك لەوەى كەهەر خەون نەبینن.

• ئایا خەوبینین چەند دەخایەنێت؟

ماوەى خەونەكە وەك ماوەى قۆناغى جوڵەى خێراى چاوە كە ئەمەش یەكێكە لە قۆناغەكانى خەو كەلە سەرەتاى شەودا ماوەكەى كورتە تەنها 5-10 خولەك دەخایەنێت , وەلە بەرەبەیاندا درێژدەبێتەوە بۆ 40 خولەك.

• ئایا خەڵكى بەخۆیان دەزانن كاتێك خەو دەبینن؟

هەندێك جار بەڵێ‌ بەتایبەتى ئەوكەسانەى كە رِاهێنانى تایبەتیان پێدەكرێت بۆئەم مەبەستە.

• ئایا خەڵكى دەتوانن ناوەرِۆكى خەونەكانیان كۆنترِۆڵ بكەن؟

زانایان برِوایان وایە كەدەتوانرێت تارِادەیەك ناوەرِۆكى خەونەكان كۆنترۆڵ بكرێت ئەوەش بەگۆرِینى ژینگەى دەوروبە یان پێشنیازكردنى چەند بابەتێك پێش خەوتنى كەسەكە چونكە بەم پێشنیازكردنە ئاماژە دەنێردرێت بۆ مێشك كەلەپاشاندا دەیكات بەخەو.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP