دانەر ئەسڵان
بە ڕەسمی و پاش ئەنجامدانی دوا گفتوگۆ لە نێوانیان دا یانەی مانچستەر یونایتد و دۆن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی جیا بوونەوە و کۆتاییان بە هاوبەشی نێوانیان هێنا.
دۆن کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی پرتوگال لە قەتەڕە بە مەبەستی بەشداری کردن لە مۆندیال دا بە نووسینێکی کورت هەواڵەکەی بڵاو کردەوە و تیایدا ئاشکرایکرد کە چی دی ئەو یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد نییە و ياریزانێکی ئازادە لە ئێستا داو هیچ یانەیەکی نییە تا دوای مۆندیال بڕیاری خۆی دەدات.