هەرێم نیوز
قه‌یس خه‌زعه‌لی رایگه‌یاند، ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و شكۆی خاكه‌كه‌ی دەکات، دەشڵێت، پێویسته رێگری له‌وه بكرێت خاكی عێراق بكرێته سه‌كۆی ده‌ستدرێژكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ.
قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌منیداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، له باره‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران و توركیاوه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و شكۆی خاكه‌كه‌ی کرد و رایگەیاند، "ده‌سته‌واژه‌كانی ئیدانه و سه‌ركۆنه‌كردن به‌س نین".
داوایشیكرد، حكومه‌تی عێراق رێكاری پێویست بگرێته به‌ر بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق و ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی جێگیربوونی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیتیحادی ده‌بێت له سنووره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵ بگرنه‌وه ده‌ست و ئه‌ركی خۆیان له پاراستنی سنووره‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
دەشڵێت، پێویسته رێگری له‌وه بكرێت خاكی عێراق بكرێته سه‌كۆی ده‌ستدرێژكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ.
جەختیشیکردەوە، پێویستە سیستمی به‌رگری ئاسمانی عێراق پێشبخرێت بۆ پارێزگاریكردن له ئاسمانی عێراق و پاراستنی له پێشێلكارییه دووباره‌كان.