هەرێم نیوز
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سبه‌ینێ دوشه‌ممه كۆده‌بێته‌وه و خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ش پێنج بڕگه‌ی سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرێ و یه‌كێك له‌بڕگه‌كانیش خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای رێكخستنی كرێی خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان، كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و كۆبونه‌وه‌كه‌ش پێنج ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی خشته‌كه، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای پابه‌ندكردنی كۆماری عێراق به كۆنگره‌ی لاهای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتنی هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ش راپۆرتێك بۆ گفتوگۆ و خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای رێكخستنی كرێی خزمه‌تگوزاریه‌كان له فه‌رمانگه‌كان ده‌خرێته‌ڕو.