هەرێم نیوز
وتەبێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هێزه‌كانمان له عێراق ده‌مێننه‌وه بۆ پاڵپشتیكردنی هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق له شه‌ڕی به‌رده‌وامیان بۆ شكستپێهێنانی داعش.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 19ی 11ی 2022، ده‌یڤد هێرندۆن، وتەبێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له په‌راوێزی دیداری ساڵانه‌ی دیالۆگی مه‌نامه له به‌حرێن، كۆلین كاهل، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سیاسی، برێت مه‌كگۆرك، رێكخه‌ری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باربارا لیف، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆبوونه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، شاندی ئەمریکا جەختی لە پابەندبوونی وڵاته‌كه‌یان کردەوە وه‌ك هاوبەشێكی ستراتیژی لەگەڵ عێراق، هه‌روه‌ها پابەندبوونی واشنتنیان بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ییان له عێراقدا ماونه‌ته‌وه دووپاتكرده‌وه، بۆ پاڵپشتیكردنی هێزە ئه‌منییه‌كانی عێراق لە شەڕی بەردەوامیان بۆ شکستپێهێنانی داعش.
هه‌روه‌ها به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان نیگەرانییەکانی خۆیان سەبارەت بە هەڕەشەکانی سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق به فوئاد حوسێن راگه‌یاندووه و هیوای ئه‌وه‌شیان خواستووه كارنامه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراق سه‌ركه‌وتووبێت له دابینكردنی سەقامگیری ئابووری و هه‌نگاوه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان بۆ خۆگونجاندنی له ناوچه‌كه‌دا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، تائێستا ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی 2500 سه‌ربازی له عێراقدا هه‌یه كه رۆڵه‌كانیان له چاوراچێوه‌ی پشتیوانیكردن، راهێنان و راوێژكارییه بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، كه تاوه‌كو ئێستا له هه‌ندێك ناوچه‌ی پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه‌كه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ماوه ماوه كرده‌ی چه‌كداری ئه‌نجامده‌ده‌ن.