هەرێم نیوز
ته‌قینه‌وه‌ی سیستەمی غازی باڵه‌خانه‌یه‌كی پێنج نهۆمی لە روسیا ڕویدا و به‌هۆیه‌وه 9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون.
ڤالێری لیمارێنكۆ پارێزگاری ناوچه‌ی سه‌خالین ڕایگه‌یاندوه، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی سیستەمی غازی ناوخۆیی له باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبونی پێنج نهۆمی، 9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، له‌ئێستادا تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و پسپۆڕانی بواری ئه‌ندازیاری ده‌ستیان به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی باڵه‌خانه روخاوه‌كه و ده‌رهێنانی ته‌رمی قوربانیه‌كان كردوه.
ئەوەش هاتووە، تا ئێستا هۆكاری ته‌قینی سیستمی غازی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه نه‌زانراوه، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌وباریه‌وه ده‌ستیانپێكردوه.