دواین هەواڵ

کوردستان‌

 19/11/2022

مەسرور بارزانی بۆ كەسوكاری قوربانییەکانی سلێمانی: ئامادەین بە هەموو شێوەیەک خزمەتی ئێوە بکەین

هەرێم نیوز 

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەرێگای تەلەفەونەوە پەیوەندی بەكەسوكاری ئەو خانەوادەیەوە دەكات كەلەتەقینەوەكەی گەرەكی سلێمانی بونە قوربانی .

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکانی رووداوی تەقینەوەكەی گەرەكی كازیوەی شاری سلێمانی كردو پێی رایگەیاندن،بەرپرسانم راسپاردوون و قسەم لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی کردووە، کە ئامادەین بە هەموو شێوەیەک خزمەتی ئێوە بکەین و هەرچیمان لەدەست بێت بیکەین، بۆ چارەسەری بریندارەکان لەناوەوەی هەرێمی کوردستان یان دەرەوەی وڵات و قەرەبووکردنەوەی زیانە مادییەکان.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی بە كەسوكاری ئەو خانەوادەیە راگەیاندوە، کە پرسەی ئەو خێزانە، پرسەی هەمووانە و سڵاوی خۆشی گەیاند بە سەرجەم کەسوکاری قوربانییەکانی رووداوەکە.

هاوكات، بنەماڵەی قوربانییەکان سوپاسی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمیان کرد، کە لەم رووداوەدا پشتیوانی خۆیان بۆ دەربڕیون.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP