هەرێم نیوز
میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، کۆمارییەکان توانیویانە لە ئەنجومەنی نوێنەران 218 کورسی مسۆگەر بکەن، ئەمەش مانای ئەوەیە کە زۆرینەی ئەو ئەنجومەنە لەلای کۆمارییەکانە.
دوای یەکلابوونەوەی ئەنجامەکانیش، ستیڤ مەکارسی سەرۆکی پارتی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران کە بڕیارە شوێنی نانسی پیۆڵەسی بگرێتەوە رایگەیاند، ئەمەریکیەکان ئاراستەیەکی نوێیان گرتەبەر و کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە ئاستی خواستی دەنگدەرانیان دەبن.
هاوکات بەبۆنەی بەدەستهێنانی زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران لەلایەن کۆمارییەکانەوە، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا پیرۆزبایی ئاراستەکردن و هیوای خواست لەداهاتوودا بتوانن پێکەوە کاربکەن، ئەمە لە کاتێکدایە دیموکراتەکان زۆرینەی سیناتیان بە بەدەستهێنانی 50 کورسی مسۆگەر کردووە.