دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 15/11/2022

سەوەفانت ھەیە ..!!

ئا: دەریا سەمین

چەند رێگایەک بۆ پاراستنی جومگەکان لە سەرمای زستان بۆ ئەو کەسانەی کە توشی داخورانی جومگەکان بوون:

1- بە پۆشاکی گونجاوی زستانە و گەرم خۆت داپۆشە جلو بەرگی زیاتر لەبەربکە .

2- ھەوڵ بە ڕۆژانە ئاوزۆر بخۆیتەوە ، چونکە ووشکبون هۆکارە بۆ رەقبونی جومگە و ئازاری زیاتر.

3- کێشت دابەزێنە ئەگەر کێشت زۆرە چونکە قەلەوی هۆکارە بۆ تێکچوون و ئازاری زیاتری جومگەکان.

4- رۆژانە وەرزشی سووک ئەنجام بدە.

5- بە ئاوی گەرم خۆت بشۆ یان لە ئاوی گەرمدا مەلەوانی بکە .

6- حەبی ڤیتامین دی(vitamin D3) وەربگرە .

7- جومگەکانت بپارێزە بە بەستنەوەیان. بۆ بەساڵاچوان وا باشترە لە کاتی پێویست گۆچان بە دەست بگرن.

8- تەواوکەری خۆراکی وەربگرە بە تایبەتی ئەوانەی ماددەی (گلۆکۆزامین)و (مس) یان تێدایە.

9- ئەو خواردنانە بخۆ کە چەوری ماسیان(omega 3) تێدایە.

10- دەرمانی ئازار شکێن وەربگرە لەکاتی ئازاری زۆر.

11- دەتوانیت دەرزی جەلاتینی بۆ جومگەکانت بە کار بێھێنی لەکاتی پێویست دا.

بەھیوام لەش ساغ بن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP