هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند، لە مزگەوتێکی شاری سلێمانی نزیكەی 40 قورئانی پیرۆز بە دووجار دزراوە.
حاجی ئاكۆ حەسەن، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، لە مزگەوتی حاجی كەریم بێكراس لە گەڕەكی شەهیدانی ئازادی لە شاری سلێمانی دزێك چووەتە ناو مزگەوتەكە و ژمارەیەك قورئانی پیرۆزی دزیوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، نزیكەی دوو مانگ پێش ئێستاش هەمان دز لە هەمان مزگەوت ژمارەیەك قورئانی تری دزی و بە هەردووجارەكە نزیكەی 40 قورئانی دزیوە.
باسی لەوەش کردووە، بە وتەی مامۆستای مزگەوتەكە ژمارەیەك لەو قورئانە پیرۆزانەی دزراون بە زاخاوی ئاڵتوون چوارچێوەیان گیراوە.
ئەوەشی، وەک بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی سكاڵایان تۆماركردووە و وێنە و ڤیدیۆی ئەو كەسەشیان رادەستی پۆلیس كردووە، لە ئێستادا هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی رێكارە یاساییەكان جێبەجێ دەكەن.