دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی - پسپۆڕی زانستی خۆراک
ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌بنه هۆی زیاد بوونی دڵه کزێ
باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ دڵه‌کزێ
پێشه‌کی
-دڵه‌کزێ وه‌ک هه‌موو کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی زۆر گرنگه هۆکاره‌کانی ده‌ست نیشان بکرێت و نابێت پشتگوێ بخرێت به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ بوونی نیشانه‌ی تری وه‌ک دابه‌زینی کێش به خێرایی ، ڕشانه‌وه ، بوونی خوێن له ناو پیسایی و ڕشانه‌وه ، که‌مخوێنی ، ڕه‌ش بوونی ڕه‌نگی پیسایی ، به‌رده‌وام بوونی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ۰۰ هتد ۰
- هەر نەخۆشەوە جۆرێک خواردنی پێ ناکەوێت و بە کۆمەڵێکی تر ئازارەکەی کەمتر دەبێتەوە
خراپترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ دڵه‌کزێ
۱ ـــ میوه مزره‌مه‌نیه‌کان : لیمۆ و سندی و پڕته‌قاڵ ؛ به‌تایبه‌ت گیراوه‌کانیان یان به شێوه‌ی شه‌ره‌به‌تی فرێش
۲ ـــ سیر و پیاز
۳ ـــ ته‌ماته : پێویسته که‌می لێ بخورێت و به هێواشی و به جوانی بجورێت
٤ ـــ مادده‌ی کاڤایین بۆ نموونه : چا و قاوه و کاکاو و سۆدا : بۆ چا و قاوه ڕۆژانه دوو کووپ زیاتری لێ نه‌خورێته‌وه
٥ ـــ خواردنه‌وه گازیه‌کان : چونکه ده‌بنه هۆی ئاوسانی گه‌دده بێجگه له بوونی کاڤایین
٦ ـــ نه‌سته‌له
۷ ـــ بیبه‌ری توند و به‌هاراتی توند و ترشیات و ترش و لیمۆن دۆزی
۸ ـــ شیر : هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا ڕه‌نگه دڵه‌کزێ نه‌هێڵێت به‌ڵام دواتر ده‌بێته هۆی خرابتر بوونی به تایبه‌ت شیری ته‌واو چه‌وری
۹ ـــ خواردنه‌وه کحولیه‌کان
۱۰ ـــ خواردنی سورکراوه و زۆر بر‌ژاو و خواردنی چه‌ور وه‌ک ڤاست ڤوود و به‌ز و دوگ
۱۱ ـــ پیتزا
۱۲ ـــ ساس و ماێونیز و که‌چه‌پ
باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ دڵه‌کزێ
۱ ــــ سه‌وزه و میوه بێجگه له مزره‌مه‌نیه‌کان و شلێک
۲ ــــ مۆز
۳ ــــ زه‌نجه‌بیل
٤ ــــ ماست
٥ ــــ هه‌نگوین
٦ ــــ گوڵه به‌یبوون
۷ ــــ شۆڤان و چه‌رسی کاڵ و گوێز ئاردی بۆر و برنجی بۆر
۸ ــــ سپێنه‌ی هێلکه
۹ ـــــ سرکه‌ی سێ‌و
۱۰ ــــ ماسی و گۆشتی مریشک
۱۱ ـــــ زه‌یتی زه‌یتوون