دواین هەواڵ

وەرزش‌

 06/11/2022

پیکی 19 وەرز وەک پیشەگەر یاری کرد

هەرێم نیوز

 19 وەرز وەک یاریزانێکی پیشەگەر یاری کردووە: 15 وەرز لەگەڵ بەرشەلۆنە، 3 وەرز لەگەڵ مانچستەر یونایتد و وەرزێک لەگەڵ ڕیال زاراگۆزا.

 لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ٦١٤ یاری لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجامداوە و ٤٢٢ یاری بردووەتەوە و ٧٤ دۆڕاندن و ١١٨ یاری یەکسان بووە و ٥٣ گۆڵی تۆمارکردووە.

 ✅ پێنجەم یاریزانە لەڕووی زۆرترین یاری لە مێژووی بارسادا

 ✅ لەگەڵ بارسا 30 نازناوی پاڵەوانێتی بەدەستهێناوە

 ✅ تەنها لە یەک یاریدا توانی زیاتر لە گۆڵێک تۆمار بکات و ئەوەش دووانە بوو بەرامبەر سێلتاڤیگۆ لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٦.

 ✅ ئەو بەرگریکارەی زۆرترین گۆڵی لە چامپیۆنسلیگی ئەورووپا تۆمارکردووە لەگەڵ ڕۆبێرتۆ کارلۆس ١٦ گۆڵی تۆمارکردووە، پیکێ بە درێسی بلاوگرانا ١٤ گۆڵ و لەگەڵ یونایتد ٢ گۆڵی تۆمارکردووە.

 پیکێ 128 یاری لە چامپیۆنسلیگ ئەنجامداوە (124 یاری لەگەڵ بەرشەلۆنە، 4 یاری لەگەڵ شەیتانە سوورەکان)، تەنها سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکار 135 یاری ئەنجام داوەو لە پیکێ زیاتر یاری کردووە. لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بەرگریکارە کەتەلۆنییەکە 102 یاری نێودەوڵەتی ئەنجامداوە (5 گۆڵی تۆمارکردووە) و یەکێکە لەو 13 یاریزانەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا نمرەی 100ی بەزاندووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP