دواین هەواڵ

کوردستان‌

 05/11/2022

وادەی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی کۆنگرەی ناوەندیی پارتی ئاشکراکرا

هەرێم نیوز

بەگوێرەی زانیارییەکان، سبەی کاتژمێر دوو مەسعود بارزانی وتارێک دەخوێنێتەوە و دوای وتارەکە ئەنجامی هەڵبژاردنی کۆنگرەی ناوەندیی پارتی رادەگەیێنرێت.

رۆژی شەمە 5ی 11ی 2022، سێیەم رۆژی کۆنگرەی 14ـی پارتی بەرێوەچوو، کە تێیدا دەنگدان بۆ کۆمیتەی ناوەندیی ئەنجامدرا و ئێوارەی ئەمڕۆ پرۆسەکە کۆتاییهات و دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان کرا.

هاوکات، ئەنجامی بەشێک لە دەنگەکانی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی:

تا کاتژمێر 10:30ی شەوی 5ی 11ی 2022، نزیکەی 150 دەنگ جیاکرانەوە، بەپێی ئەو دەنگانەی کە جیاکراونەتەوە، ئەم کاندیدانەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی رێژەیەکی زیاتر دەنگیان بەدەستهێناوە و ئەگەری دەرچوونیان زۆرترە.

کاندیدەکان ئەمانەن:

سیداد بارزانى
سیروان بارزانى 
ئومێد خۆشناو
ئه‌شواق جاف
چنار سەعد عەبدوڵڵا
ئامینه‌ زیكرى
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د
ساسان عه‌ونى 
هێمن هه‌ورامى
عەلى عه‌ونی
شاخەوان عەبدوڵڵا
بڵند ئیسماعیل
دڵشاد شه‌هاب
عەلى ته‌ته‌ر
ئانۆ جەوهەر
ڤیان سلێمان
ئومێد سه‌باح 
ئاراس حه‌سۆ میرخان
پشتیوان سادق
سه‌ربه‌ست له‌زگین
هیوا ئەحمەد مستەفا
لیزا فەلەکەدین کاکەیی
موحسین گەردی
نه‌جات عەلى 
سەگڤان هالۆ
گوهدار شێخۆ
ئەڤین هروری
نووری شنگالی
ئیسماعیل چه‌مێ
هیوا گەیلانی
زاگرۆس فەتاح
عەلی حوسێن
نەوزاد هادی

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 3ی 11ی 2022، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری دهۆك به‌ به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد، له‌ رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا به‌ تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌، مه‌سعود بارزانی، به‌ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ و هه‌ریه‌كه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه‌ به‌ جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.


 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP