هەرێم نیوز
لاهور شیخ جەنگی ڕایدەگەیەنێت، کێشەکانی پارتی و یەکێتی کۆنن، دوێنێ لە دیداری مێری هەموویان دژی یەک قسەیان دەکرد، بەڵام دەبێت بزانن کێشەیان هەیە و چارەسەرنابێت.
لاهور شیخ جەنگی، هاوسەرۆکى پێشووى یەکێتى نیشتمانى کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی ڕایگەیاندووە، کێشەکانی پارتی و یەکێتی کۆنن، دوێنێ لە دیداری مێری هەموویان دژی یەک قسەیان دەکرد، بەڵام دەبێت بزانن کێشەیان هەیە و چارەسەرنابێت.
دەشڵێت: پێشتر دەیانگووت هەموو کێشەکان خەتای لاهور شێخ جەنگیە و ئەو هۆکارە، بەڵام ئێستا دەرکەوت کێشەکە چیە.و چۆنە ،دەرکەوت کێشەکان گەورەترن لە لاهور، من هۆکار نەبووم و نیم بەڵکو من بەردەوام لایەنگری چارەسەری بوو.
دەقى چاوپێکەوتنەکە:
بەشێک لە نوێترین چاوپێکەوتنی لاهور شیخ جەنگی لەگەڵ ئاژانسی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی
کێشەکانی پارتی و یەکێتی کۆنن، دوێنێ لە دیداری مێری هەموویان دژی یەک قسەیان دەکرد، بەڵام دەبێت بزانن کێشەیان هەیە و چارەسەرنابێت.
پێشتر دەیانگووت هەموو کێشەکان خەتای لاهور شێخ جەنگیە و ئەو هۆکارە، بەڵام ئێستا دەرکەوت کێشەکە چیە.و چۆنە ،دەرکەوت کێشەکان گەورەترن لە لاهور، من هۆکار نەبووم و نیم بەڵکو من بەردەوام لایەنگری چارەسەری بوو.
کاتی خۆ زۆر هەڵمدەدا کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بەیەکجاری و رێگای جیا جیا چارەسەر بن، بەڵام تیمێکی یەکێتی کە نزیکن لە پارتی هەموو رێگایەکیان دژم دەگرتە بەر و پشتگیری پارتیان دەکرد.
ئەو تیمە بەسەرۆکایەتی کاک قوباد بوو کە زۆر نزیکە لەپارتی و بەردەوام کێشەکانی نێوان پارتی و یەکیتی دەخستە ئەستۆ یەکێتی، کەچی ئێستا خۆی لە هەمووان ناڕازیترە و ئەگەر ئازارەکە گەیشتە خۆی و براکەی کاک بافڵ ئێستا تێدەگات و قسە دەکات دەنا دەمیکە ئێمە ئەو رەخنە و قسانەمان کردوە.
کاک مسرور بارزانی کێشەی ئەوەی لەگەڵ یەکێتی و جێگرەکەی هەیە داهات و پارەی سلێمانی دیار نامێنێت و ناگەڕێتەو و خەزێنەی حکومەت، لە هەولێر و ئەویش دەڵیت ئامادە نیە پارە بنێرێتە سلێمانی و دیار نەبێت و داهاتیش نە گەڕێتەوە.
کەیسی تیرۆکرنی هاوکار جاف لە هەولێر و بڵاوکردنەوەی دانێدنانەکانی یەکێتی نیگەران کرد، چونکە لە دنپێدانانەکان وادەرکەوت کە بەتایبەت ئەوانەی تێوەگلابوون لەو دۆسیەی تیرۆرە بەرپرسی باڵا دژە تیرۆر بوون و یەکیک لەوانە ئەوەبوو کە ماوەی بیست ساڵ کاری بۆمن دەکرد
ئەو کەسانە هەمان ئەوانە بوون کەساڵی رابردوو یەکێک لە نزکترین کەسەکانی منیان تیرۆرکرد کە موراد کانی کوردەیی بوو و بەڵام هیچ لێکۆڵینەوەیەک نەکرا، لەکاتەک ئەو ئەفسەری پۆلس بوو تەنها لەبەر ئەوەی لە منەوە نزیک بوو لەگەڵ سێ پاسەوانی دیکەی تیرۆر کر لەکاتێک ئەوان خەریکی نان خواردن بوون.
هەموو ئەو تۆمەتانەی ئاراستەم کران و داواملێکرا ولات جێبهێلم و هەزاران ناوزڕاندن و سینارۆ هەموو ئەوانەم قبولکرد و دانم بە خۆم داگرت لەبەر ئەوە بوو لەگەڵ خەڵکەکەم و لەپێناو خەڵکەکەم بمێنمەوە و جێیان نەهێلم، بەدڵنیایی من پلانی خۆمم هەیە.
لەبەرانبەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەم کرا چومە دادگا هیچ بەڵگەیەک نەبوو و ئێستا دادگا بەناچاری دۆسیەکەی داخستووە و کۆتایی پێهێناوە
من هیچ هاوکار نەبووم و دەستم نەبووە لەکوژرانی قاسم سلێمانی و ئەمریکاش پێویستی بەوە نیە من زانیاریان بدەمێ
هەفتەیەک بەر لە کوژرانی قاسم سلێمانی لەبەغدا کۆبوونەوەیەک هەبوو منیشیان بانگرد، قاسم سلێمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس لەوێ بوون لەگەڵ دکتۆر بەرهەم و ئاراس شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی
قاسم سلێمانی گوتی: بەرهەم ساڵح دەکەم بە سکرتێری گشتی یەکێتی و بافڵ تاڵەبانیش دەکەم بە جێگر، بەڵام من رازی نەبووم گوتم بە چ حەقێک تۆ سکرتێر و جێگر وبۆ یەکێتی دادەنێیت خۆ تۆ سکرتێری ئێمە نیت، لەو قسەیە لێم نیگەران بوو
قاسم سلێمانی ساڵی ۲٠۱۸ پشتگیری فواد حسێنی کرد بە ئێمەی گوت: من هاوکار دەبم فواد حوسێن دەربچێت چونکە کاندیدی کاک مسعودە
ساڵی ۲٠۱٥ چوومە تورکیا داوام لە هەدەپە کرد کە بەشداری حکومەت بکەن لەگەڵ ئاکەپە و بەهاکان فیدانم گوت من رازیان دەکەم، بەڵام داخەوە هەدەپە بەقسەی منیان نەکرد بەشداری حکومەت بکەن و بەقسەی پەکەکەیان کرد بۆیە هەموو شتێکیان تێکدا و ئەو دۆخە دروستبوو لە باکور و ورۆژئاوا
ئەوە دەرفەتێکی زۆر باشوو مێژوو بۆ کورد لە باکوری کوردستان و تورکیا کە جەند وەزارەتێک وەربگرێ و ببێتە بەشێک لە حکومەت بەڵام بەداخەوە دیاربوو برادەرانی پەکەکە رەتیان کردەوە و قبوڵیان نەبوو هەرجەندە زؤریش هەوڵمدا قەناعەتیان پێبکەم.
بۆقۆناغی ئێستا کوردستانی سوریا و عێراق واباشە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی رێککەون وئیدارە بکەن چونکە لەرابردوو هەموو رێگایەکمان تاقیکردەوە بۆ سەربەخۆی سەرکەوتوو نەبووین بەهۆیە توشی شەر و داگیرکاری و لەدەستدانی خاکبووینەوە و دۆستەکانمان لەدەستدا
یەکێتی بەرهەم ساڵحی لەدەستدا و بەرهەم ساڵحیش دەمێکە منی لەدەستداوە، چونکە بێدەنگ بوو لەوهەموو رووداوانەی ساڵی رابردوو روویاندا لەناو یەکیتی، تەنانەت پشتگیری بافڵ تاڵەبانی کرد و چووە لای ئەو، لەکاتەک خۆی دەزانێت من تاکە کەس بووم پشتگیریم کرد بۆ بوون بە سەرۆک کۆمار لە ساڵی ۲٠۱۸ کاتێ نیوەی یەکێتی، پارتی، ئەمریکا و قاسم سلێمانی دژی بوون
پەکەکە پێگەی بەهێزە لە شنگال چونکە ساڵی ۲٠۱٤ ئەوان بەشێک لە یەپەگە بەهانای ئێزدیەکانی شنگال چوون.و لەدەستی دعش پارستنیان کاتێ هێزەکانی حکومەتی هەریم پاشەکشەیان کرر بۆیە ئێزدیەکان هاوسۆزن لەگەڵ پەکەکە و هەرجەندە رێککەوتنێکیش هەیە لەنێوون حکومەتی هەرێم. و بەغد، بەڵام جێبەجێنەکراوە.