دواین هەواڵ

کوردستان‌

 04/11/2022

ئەمڕۆ سەرکردایەتی پارتی هەڵدەبژێردرێت و کۆنگرە کۆتایی دێت

هەرێم نیوز
ئەمڕۆ هەینی، کۆنگرەی چواردەی پارتی تەواو دەبێت و دوای خوێندنەوەی راپۆرتی لیژنەکان، پەیڕەو و پرۆگرامی حیزبەکە پەسند دەکرێت، هاوکات سەرکردایەتی ئەو حزبەش هەڵدەبژێردرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دەستپێدەکات.

هاوکات ڕۆژی پێنج شەممە کاندیدانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی فۆرمیان پڕکردووەتەوە، چاوەڕێدەکرێت ئەمڕۆ لەپاش پڕۆسەی دەنگدان، ناوەکانی ئەنجومەنی نوێی سەرکردایەتی پارتی ڕابگەیەندرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP